منداڵێکی ١١ساڵان لە زێی گەورەدا خنکا

بە مەبەستی ڕاوەماسی منداڵێکی تەمەن ١١ ساڵ دەچێتە نزیکی ڕووباری زێی گەورە و بەو هۆیەوە لە ڕووبارەکەدا دەخنکێت و گیان لەدەست دەدات. ناوەندی هەواڵ

بە مەبەستی ڕاوەماسی منداڵێکی تەمەن ١١ ساڵ دەچێتە نزیکی ڕووباری زێی گەورە و بەو هۆیەوە لە ڕووبارەکەدا دەخنکێت و گیان لەدەست دەدات.

ناوەندی هەواڵ

ئێوارەی دوێنێ ١ی ئەیلول لە شارەدێی  شیلادزێی سەربە شارۆچکەی ئامێدی لە پارێزگای دهۆک، منداڵێک کەوتە ئاوی زێی گەورەوە و خنکا.

بە پێی ئەو زانیاریانەی ئاژانسی ڕۆژ نیوز دەستیان کەوتووە منداڵەکە ناوی "عەمار محەمەد مروانسی" و تەمەنی ١١ ساڵە، بە مەبەستی ڕاوەماسی چووەتە نزیکی ڕووبارەکەوە بەڵام دواتر خنکاوە.

بێوار عەبدولعەزیز، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی شارستانیی دهۆک وتی "لە ئیوارەوە تیمەکانمان سەرقاڵی گەڕان بەدوای تەرمی ئەو منداڵەن و تا ئێستا نەیانتوانیوە تەرمەکەی بدۆزنەوە"

لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا، ئەمساڵ ١٨ـەمین کەسە کە لە ئاودا بخنکێت و سەرجەمیان لەئاو دەرهێنراون و ٣٥ کەسیش ڕزگارکراون لەخنکان

.