ناوەندی هەواڵ
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، تەنها لە مانگی شووباتی ئەمساڵدا، زیاتر لە ٢١١ کەس لە سووریا کوژراون.
سۆهر ئاماژەی بەوەش کردووە، کە لەو ٢١١ کەسە ١٥ یان ژنن و ٢٩ یان منداڵن.
هەروەها هۆکارەکانی گیانلەدەستدانی بەم شێوەیەی خوارەوە خستەڕوو؛ شەڕی ناوخۆ، تەقاندنی گولـلە بە هەڕەمەکی، هێرش، کۆمەڵکوژی لە گۆڕەپانەکان، پاشماوەی شەڕ و مین، تاوانی جۆراوجۆر، مردنی گوماناوی و دۆزینەوەی تەرم لە گۆڕە بەکۆمەڵەکاندا.




