ناوەندی هەواڵ
دایکی دوو منداڵ بەناوی لەیلا شەکیبە تەمەن ٣٩ ساڵ لە لایەن هاوسەرەکەی بە ناوی بەهرام بەختیاری لە شاری هەمەدان-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کوژرا.
ڕاگەیەندراوە، کە لەیلا ماوەیەکی زۆرە توندوتیژی بەرامبەر کراوە، چونکە هیچ کەسێک هاوکاری نەکرد، لە کۆتاییدا لەلایەن هاوسەرە بکوژەکەیەوە کوژرا.
دوای ڕووداوەکە، بەهرام بەختیاری دەستگیرکرا.




