ناوەندی هەواڵ
سەرچنار ئەحمەد ئەندامی پەرلەمانیڤ هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوەدەکات کە ئەمڕۆ بەواژۆی ٣٢ پەرلەمانتار داوای دانیشتنێکی پەرلەمانیان کردوە تایبەت بە ڕووداوی لافاوەکەی شاری هەولێر.
دەشلێت: "لە دانیشتنەکەدا بە ئامادەبوونی وەزیری ناوخۆ و وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەگەڵ سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان دەبێت گفتووگۆ بکرێت لەسەر هۆکاری ڕووداوەکەو خستنەڕووی چارەسەری پێویست بۆ دووبارە نەبوونەوەی".
وتیشی: "خوازیارین سەرۆکایەتی پەرلەمان ئەم پرسەش وەک پرسەکانی تر پشتگوێ نەخات و هەرچی زووترە یاداشتەکە بخاتە بەرنامەی کاری دانیشتنەکانی پەرلەمانەوە ،چونکە ئەم ڕووداوە جگە لە زیانی ماددی زیانی گیانیشی لێکەوتەوەو لە ئەگەری چارەسەرنەکردنی هۆکارەکانیدا دوورنییە جارێکیتر ڕووبەڕووی کارەساتی تراژیدیای تر نەببینەوە".





