لەسێدارەدانی ژنێک لە سودان توڕەیی لێدەکەوێتەوە
ژنانی سودان ئیدانەی ئەو پێشێلکارییە قورسانەیان کرد کە لە دارفور لەلایەن هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە دژی ژنان ئەنجام دراون و داوایان لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە دەستوەردان بکەن بۆ وەستاندنی ئەو کارانە و دەستەبەرکردنی مافەکانی ژنان.

ئایە ئیبراهیم
سودان-ناڕەزایی ژنانی سودان لەسەر ئەو دەستدرێژیانەی کە لەلایەن هێزەکانی پشتیوانی خێراوە ئەنجامدراون، گەیشتە ئاستێکی نوێ. دوای ڕووداوێکی ترسناک کە بە شێوەیەکی بەرفراوان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە، ژنان چوونە سەر شەقامەکان.
ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی کە بڵاوکراونەتەوە، دەردەکەوێت کە ژنێکی دارفوری لەلایەن سەربازێکی هێزەکانی پشتیوانی خێرا لەسێدارە دەدرێت، لە گرتە ڤیدیۆییەکاندا ئەزموونی ژنانی ئازارچێشتوو بێئەندازە لە دارفۆر نیشان دەدەن.
داوای جێبەجێکردنی یاساکانی پاراستنی ژنان
ڕۆژنامەنووس مای مەنسوور جەختی لەوە کردەوە کە ژنانی سودان هەست بە ئازار و مەینەتی هاوتاکانیان دەکەن لە سەرانسەری وڵاتدا. مای خەم و هاوسۆزی قووڵی خۆی بۆ ئەو ئازار و مەینەتییە دەربڕی کە ژنانی دارفور بە هۆی ئەو دەستدرێژیانەی کە لەلایەن هێزەکانی پشتیوانی خێرا بەرامبەریان کراوە، ڕووبەڕووی دەبنەوە.
بانگەوازی "بە بەرخۆدیری بمێننەوە"
مای مەنسور داوای لە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد ئەو یاسایانە جێبەجێ بکەن کە ژنان دەپارێزن، داوای هەوڵی هاوبەشی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کرد، لە ڕێگەی هەڵمەتی هۆشیارکردنەوە و پەیامی کاریگەر، بۆ کۆتاییهێنان بەو دەستدرێژیانەی کە بەسەر ژنان لە دارفور تووشی بوون وتی: لەم هەلومەرجەدا تاکە ڕێگە بۆ ڕاگرتنی دەستدرێژیکردنە سەر ژنان لە دارفور ئەوەیە کە داوایان لێبکرێت کە بەهێز و خۆڕاگر بمێننەوە کاتێک ڕووبەڕووی ئاستەنگەکان دەبنەوە.
ژنانی سودانی دانیشتووی ناوچەی دارفۆری ڕۆژئاوا لە مانگی نیسانی ساڵی ٢٠٢٣ەوە زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە بەهۆی پێکدادانەکانی نێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا، هێزەکانی پشتیوانی خێرا ترسناکترین دەستدرێژییان بەرامبەر بە ژنان ئەنجامداوە.
هەوڵە بەردەوامەکان بۆ پشتیوانی لە ژنانی دارفور
مەهاسین عەبدولحەق، بەڕێوەبەری گشتی کاروباری ژنان و خێزان لە سکرتاریەتی گشتی کاروباری کۆمەڵایەتی دووپاتی کردەوە کە کار بۆ پاڵپشتیکردنی ژنان لە دارفور و هاوکاریکردنیان دەکەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو بارودۆخە دژوارەی ڕووبەڕوویان دەبێتەوە.
مەهاسین وتی: سکرتارییەت خزمەتگوزاری پشتیوانی دەروونی پێشکەش دەکات، بەتایبەتی بۆ ژنانی دارفور، لەڕێگەی بەرنامەکانی چاودێری داڵدەگاکانەوە"، ئاماژەی بەوەشکرد: "هەروەها پشتگیری نافەرمیمان پێشکەشکردووە بە هاوکاری لەگەڵ ڕێکخراوە نیشتمانییەکان کە کار لەسەر پرسەکانی ژنان دەکەن، شەڕ لە ناوچەی دارفور بەردەوامە و هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە باکووری دارفور گەمارۆی فاشەریان داوە. ژنانی ئەوێ ڕووبەڕووی سەختی ئابووری بەرچاو دەبنەوە. ژنانی ئێرە ناچارن لە بارودۆخێکی سەختدا سەعاتێکی زۆر کار بکەن بۆ ئەوەی بتوانن بژێوی خێزانەکانیان بکەن، ژنان بەهۆی لەدەستدانی ئازیزان و ئەو توندوتیژیانەی کە شاهیدی دەبن، تووشی زەبر و زەنگی دەروونی دەبن. ئەمەش کاریگەری لەسەر باشی دەروونییان هەیە. بەهۆی خراپی دۆخی تەندروستی، لە دەستڕاگەیشتن بە چارەسەری پێویست و چاودێری پزیشکی ڕووبەڕووی کێشە دەبنەوە.
ئەم ژنانە بەرخۆدانێکی گەورەیان نیشانداوە
سامیە عەلی وتی: ژنان لە دارفور زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە و بەردەوامیشیان هەیە لەو ململانێیانەی کە دەیانکەنە ئامانج، ئێمە ئەو ئیمپریالیزمە دڕندانە ئیدانە دەکەین و ئیدانە دەکەین کە ماف و کەرامەتی ژنان دەکاتە ئامانج. لەسێدارەدانی ژنێک لەلایەن سەربازێکی هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە دارفور "ئیستفزازە" لە دژی هەموو ژنانی سودان. ئەو ژنە بە قارەمانانە وەڵامی پێشێلکارییەکانی داوەتەوە. لەم بارودۆخە سەختەدا کە کاریگەری لەسەر کەرامەتی هەموو ژنێک هەیە، لەگەڵ ژنان دەبین.
پێشێلکارییەکان لە دارفور پێویستی بە هەڵوێستێکی یەکلاکەرەوە هەیە
ئەمنە محەمەد،ڕۆژنامەنووس پشتڕاستی کردەوە کە هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە دارفور خەڵکی مەدەنی دەکەنە ئامانج و بە توندی ئەو پێشێلکاریانەی شەرمەزار کرد و وتی: ڕووداوەکەی ئەم دواییە و پێشێلکارییەکانی پێشوو بەڵگەی ڕوونن بۆ ئەمە و داوای لە داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ کرد، با پێشێلکارییەکانی دژی خەڵکی مەدەنی لە دارفور دەستبەجێ کۆتایی پێبێت. با لێپرسینەوە لەگەڵ بەرپرسان بکرێت. هاودەنگی لەگەڵ خەڵک چەندین جۆری پشتیوانی لەخۆدەگرێت.