لە ساڵی ڕابردوو زیاتر لە ٥٠٠ هاووڵاتی بەلوچ کوژراون

لە ساڵی ڕابردوو زیاتر لە ٥٠٠ هاووڵاتی بەلووچ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی ئێرانەوە بە شێوەی جیاواز کوژران.

ناوەندی هەواڵ

 

بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتەی لە پێگەی مافی مرۆڤی "حالوش" بڵاوکراوەتەوە کە هەواڵەکانی پەیوەست بە سیستان و بەلوچستان بڵاودەکاتەوە، زیاتر لە  ٥٠٠ هاووڵاتی بەلوچ بە شێوەی جیاواز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی ئێرانەوە کوژراون.

 

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ٢٨٨ کەس بەهۆی تەقەکردنی بەرپرسانی حکومەت گیانیان لەدەستداوە، هەروەها زیاتر لە ١٨٢ کەس لەسێدارە دراون کە ٢ کەسیان تەمەنیان لە خوار ١٨ ساڵەوە بووە کاتێک تاوانەکەیان ئەنجامداوە.

 

لەم ڕاپۆرتەدا باس لەوە کراوە کە ١٤٨ کەس لە سێدارە دراون کە پەیوەندییان بە تاوانی ماددە هۆشبەرەکانەوە هەبووە، ٢٩ کەس بە هۆی "تۆڵەسەندنە" لە سێدارە دراون و ٥ کەسیش بە هۆکاری سیاسی و ئەمنی لە سێدارە دراون.