شرناخیش وەک شارەکانی دیکەی کوردستان بە بەشداری هەزاران کەس و بە ورەیەکی بەرزەوە نەورۆز پیرۆز کرا. هاوڵاتیان بە هەستێکی بەرزی نەتەوەییەوە دەهاتنە گۆڕەپانی نەورۆز سڵاوی خۆیان لە بەرخۆدانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان دەکەن
ناوەندی هەواڵ
هەزاران کەس لە ژن و پیاو و منداڵ لە شرناخ کۆبوونەوە و نەورۆزیان پیرۆز کرد. بە جلی کوردیەوە و گۆرانی و سرودیان دەوتەوە و ئاهەنگیان دەگێڕا و شلاوی خۆیان لە بەرخۆدانی زیندانیان دەکرد و بە بەردەوامی دروشمەکانیان دەوتەوە
لەسەر سەکۆی گۆڕەپانەکە پۆستەری " ئێمە بە ئاگری نەورۆز بەرەنگاری دەکەین و سەردەکەوین " هەڵواسرابوو




