لە شەنگال لە ٤ی نیساندا ژنان دار دەچێنن

بەبۆنەی ٤ی نیسان، کۆمیتەی ئابوری تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزیدی لەهەموو ئەنجومەنی گوندو ناوچەکانی شەنگال داری بۆ چاندن دابەشکرد، لە ٤ی نیساندا دارەکان لەلایەن ژنانەوە دەچێندرێن.

شەنگال

 

هەموو ساڵێک لە ٤ی نیسان ساڵیادی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە هەموو شوێنێکی کوردستان دار دەچێندرێت، ئەمساڵیش بۆ هەمان مەبەست لیژنەی ئابووری تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزیدی "تاژێ" لقی داری بەسەر هەموو گوند و ناوچەکانی شەنگال دابەش کرد بۆ ئەوەی لە ٤ی نیسان بچێندرێن.

 

بەبۆنەی ٤ی نیسان ژنانی ئەندامانی ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری قسەیان کردو ٤ی نیسان ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کوردیان پیرۆزکرد.

 

"دەبێت هەموو ژنان خاوەنداری لە ٤ی نیسان بکەن"

عەدول شەمۆ، ئەندامی ئەنجومەنی ژنان وتی: ئەمڕۆ وەک ئەنجومەنی سنونێ هاتین بۆ ئەوەی دار وەربگرین، ٤ی نیسان ڕۆژی لەدایکبوونی سەرۆک ئاپۆیە و ئێمە ئەم ڕۆژە بە شێوەیەکی سەرەکی لە سەرۆک ئاپۆ و هەموو بنەماڵەی شەهیدان و نیشتمانپەروەران پیرۆز دەکەین.، ڕۆژی هیوا و سەرکەوتنی ئێزیدییەکانە، سەرکەوتنی نەتەوەی ستەملێکراوە، ئەمڕۆ وەک ژنان پێویستە خاوەنداری لە کاری ڕێبەر بکەین، بیرو و فەلسەفەی ڕێبەر هیوایە بۆ ڕزگارکردنی دیلەکانمان لە دەستی داعش، هەزاران ژنی ئێزدی بە بیری ڕێبەر لەلایەن شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژەوە ئازادکران، سەری ڕێزمان بۆ بنەماڵەی شەهیدانی ڕۆژئاوا دادەنەوێنین، ئاواتی ئێمە ئەوەیە کە دیلەکانمان کە لە دەستی داعشدان ڕزگار بکرێن و ئەم ڕۆژە پێکەوە پیرۆزبکەین، ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەر وەک ڕۆژێکی خۆش و ڕووناک دەبینین، بانگ لە ژنان دەکەین خاوەنداری لە ٤ی نیسان بکەن.

 

٤ی نیسانیان لە ڕێبەر ئاپۆ پیرۆز کرد

بۆ هەمان مەبەست، بەرفێ حەسۆ، ئەندامی ئەنجومەنی دۆهلا ڕایگەیان، لە ٤ی نیسان دار دەچێنن و وتی: زۆر دڵخۆشم بە چاندنی درەخت بۆ ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ، پیرۆزبایی ٤ی نیسان لە ڕێبەر ئاپۆ و هەموو جیهان دەکەم.

 

تەورێ حەسەن، ئەندامی ئەنجومەنی بۆریک پیرۆزبایی ٤ی نیسانی لە ڕێبەر عەبدولا ئۆجالان پیرۆزکردو سڵاوی بۆ نارد و وتی: لە ٤ی نیسان دار دەچێنین.