لە شاری بامیان ژنێکی ئەفغانی خوێندنگایەک بەڕێوە دەبات
خوێندنگەیەک لە شاری بامیانی ئەفغانستان کە لەلایەن دەرچوویەکی زانکۆوە دانراوە، ڕۆژانە بۆ ماوەی دوو کاتژمێر دەرفەتێک پێشکەش بە کۆمەڵگایەکی هەژار دەکات. ناوەندی هەوال
خوێندنگەیەک لە شاری بامیانی ئەفغانستان کە لەلایەن دەرچوویەکی زانکۆوە دانراوە، ڕۆژانە بۆ ماوەی دوو کاتژمێر دەرفەتێک پێشکەش بە کۆمەڵگایەکی هەژار دەکات.
ناوەندی هەوال
مامۆستا فریشتە کە خوێندنگەکە بەڕێوەدەبات هەموو بەیانییەک زوو، زەوی خوێندنگەکە گسک دەدات و چاوەڕێی خوێندکارەکانی دەکات کە ڕۆژانە بۆ ماوەی دوو کاتژمێر وانەیان پێدەلێتەوە.
زیاتر لە ٥٠ منداڵ کە زۆربەیان کچن، لەو خوێندنگە نافەرمیە ئامادە دەبن، فریشتە دەڵێت: "خوێندکارەکان لە تەمەنی نێوان چوار بۆ ١٧ ساڵییدان، خوێندنگەکەم جوان و ڕەنگاوڕەنگ بوو، بەڵام کاتێک تاڵیبان دەستی بەسەر بامیان گرت زۆر دەترسام و هاوڕێکانم پێشنیاریان کرد کە هەموو پۆستەرەکان و نەخشەکان لەسەر دیوارەکان دابەزێنم ئەوان وا بیریان کردەوە کە من لە مەترسیدا بووم، بە تایبەتی لەبەر ئەوەی خوێندکارانی کچ فێر دەکەم".
فریشتە تاکە مامۆستایە و کارەکەی خۆبەخشانەیە، ئەو هەندێک جار لە کابۆلی پایتەختەوە لە سەردانکەرانی ناوبەناوەوە کۆمەکی وەردەگرت، بەڵام خوێندنگەکە بە بوێری و ماندوبوونی خۆی بەردەوامە لە ئێستادا.
وتیشی: "خەڵکی ئێرە کێشەی ئابووریان هەیە یان جوتیارن یان بێکارن بۆیە ئەم خێزانانە ناتوانن خوێندنگەیەکی تایبەت دابین بکەن و خوێندنگە حکومییەکانیش دوورن".
بەپێی ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕێژەی خوێندەواری لە بامیان کەمە، بەتایبەتی لە نێوان کچاندا کە ٢٥٪یان نەخوێندەوارن.