لە عێراق قۆناغی دووەمی هەڵمەتی گەڕانەوە بۆ خوێندن دەستپێدەکات
لە عێراق ئامادەکاری بۆ دەستپێکردنی قۆناغی دووەمی هەڵمەتی گەڕانەوە بۆ خوێندن دەکرێت، هەڵمەتەکە درێژەپێدەری قۆناغی یەکەمە کە لە ساڵی ڕابردوودا وەزارەت دەستیپێکرد.
ناوەندی هەواڵ
دەستەی جێبەجێکردن بۆ نەهێشتنى نەخوێندەوارى لە وەزارەتی پەروەردەى عێراق سەبارەت بە دەستپێکردنى قۆناغی دووەمی هەڵمەتی گەڕانەوە بۆ خوێندن ئاشكرای کردووە، ئامادەکاری بۆ دەستپێکردنی قۆناغی دووەمی هەڵمەتی گەڕانەوە بۆ خوێندن دەکەن، هەڵمەتەکە درێژەپێدەری قۆناغی یەکەمە کە لە ساڵی ڕابردوودا وەزارەت دەستیپێکرد.
ئاماژە بەوەکراوە، قۆناغی دووەم پلانێکی نوێی گەشەپێدان لەخۆدەگرێت بە ئامانجی فراوانکردنی بازنەی سودمەندان و بەهێزکردنی ئەنجامی هەڵمەتی پێشوو، ئامانجی هەڵمەتەکە تێکەڵکردنەوەی ئەو خوێندکارانەی وازیان لە خوێندن هێناوە بۆ ناو سیستەمی پەروەردە و بنبڕکردنی نەخوێندەواری گەورەساڵان، هەروەها هەڵمەتەکە بەشداربووە لە گەڕانەوەی ژمارەیەکی زۆر ئەو خوێندکارانەی وازهێنان لە خوێندن هێناوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، هاوکاری نێوان دەسەڵاتی جێبەجێکردن و تیمی کامپەین بەردەوامە بۆ دڵنیابوون لە گەیشتن بە ئامانجەکانی پەروەردە و خوێندەواری لە سەرجەم پارێزگاکان، لە ئێستادا دەسەڵات کار لەسەر کردنەوەی سەنتەری نوێی فێربوون و خوێندەواری خێرا دەکات وەک بەشێک لە پلانی ساڵانە، بە ئامانجی دابینکردنی دەرفەتی پەروەردەیی دادپەروەرانە و یەکسان بۆ هەموو گرووپەکان.