لە مەڵاتیا هێرشی زایەندی کرایە سەر منداڵێکی ٧ ساڵان

لە مەڵاتیا منداڵێکی کچی تەمەن ٧ ساڵ لەلایەن کەسێکەوە دەستدرێژی زایەندی کرایەسەرو، دوای ئاشکرابوونی تاوانبار دەستگیرکرا.

ناوەندی هەواڵ

 

لە مەڵاتیا کە دوای بوومەلەرزەکەی ٦ی شوباتی ٢٠٢٣ بووە با شاری کابینەکان، کچێکی تەمەن ٧ ساڵان لەلایەن کەسێکەوە دەستدرێژی زایەندی کرایەسەر بەپێی زانیارییەکان؛ لە ١٦ی ئاداردا، ئەو منداڵە کچە کاتێک چووە نان بکرێت دوای ماوەیەک نەگەڕایەوە، دوای ونبوونی زێزانەکەی سکاڵایان کردو تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش دەستیان کرد بە گەڕان.

 

نزیکەی ٤ بۆ ٥ کاتژمێر دوای گەڕانەکە، دەرکەوت منداڵەکە هیرشی زایەندی کراوەتەسەر، پارێزگاری مالاتیا ئەمڕۆ بەیاننامەیەکی نوسراوی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەو گومانلێکراوەی کە لە ڕووداوەکەدا ناسێندرا، پێشتر چوار تاوانی ئەنجامدراوەو لە دادگا بە تۆمەتی "هێرشی زایەندی دژی منداڵێک" دەستگیرکرا.

 

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەکراوە،هیچ بارودۆخێکی نەرێنی لە تەندروستی منداڵەکەدا نەبووە و ڕادەستی خێزانەکەی کراوەتەوە.