لە هەولێر فەرمانبەرانی گرێبەستی تەندروستی گردبوونەوە
فەرمانبەرانی گرێبەستی وەزارەتى تەندروستى حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێم لەبەردەم بینای وەزارەتى دارایى گردبوونەوەو ڕێگەیەکیان لە شۆفێران داخست.

ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆ ١٩ی شوبات، فەرمانبەرانی گرێبەستی وەزارەتى تەندروستى حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێم لەبەردەم بینای وەزارەتى دارایى، گردبونەوە.
بەهۆی خۆپیشاندانی ئەو فەرمانبەرانەوە شەقامی سەرەكی بەردەم وەزارەتی دارایی داخرا.
هاوكات، بەشێك لەو فەرمانبەرانە داوا دەكە حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێم بڕیاری دامەزراندنیان بەشێوەی هەمیشەیی بدات.