لە دێرەزۆر مین تەقییەوەو دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا
لە دێرەزۆر، مین بە منداڵاندا تەقیەوەو بەهۆیەوە دوو منداڵ گیانیان لەدەستداو دوو منداڵی دیکەش بریندار بوون.

دێرەزۆر
مینێکی چەتەکانی داعش بە کۆمەڵێک منداڵ لە نزیک گوندی بێهرە-ی ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر تەقییەوەو لە ئەنجامدا منداڵێکی تەمەن سێ ساڵ بە ناوی شیهاب ئەلحەمەد و برا دوو ساڵانەکەی نازیل ئەلحەمەد گیانیان لەدەستدا.
دوو منداڵی دیکەش بە ناوەکانی ئیمێل ئیسماعیل ئەلزەواب و مێشان ئەلحەمەد بە برینداری گەیەندرانە نەخۆشخانە.