لە ڕانیە مامۆستایان و فەرمانبەران بۆ داواکردنی مافەکانیان گردبوونەوە

بەشێک لە مامۆستایان و فەرمانبەران لەناو بازاڕی ڕانیە لە سنورى ئیدارەى ڕاپەڕین گردبوونەوە و ئاماژەیان بەوەکرد، دەستبەرداری داواکارییەکانیان نابن.

ناوەندی هەواڵ

 

پاشنیوەرۆى ئەمڕۆ ٢١ی ئادار، بەشێک لە مامۆستایان و فەرمانبەران لەناو بازاڕی ڕانیە لە سنورى ئیدارەى ڕاپەڕین گردبوونەوە.

 

ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانە ڕایانگەیاند، چاوەڕێی هیچ شتێکی باش لە دەسەڵاتدارنی ئەم هەرێمە ناکەن و واز لە داواکاریەکانیان ناهێنن تاوەکو مووچەکانیان لەڕێگەی بەغداوە دابەش دەکرێت، هەرکەسێکش ببێتە ڕێگر لە بەردەم داواکاریەکانیان ئەوا لە دادگای فیدڕاڵی سکاڵای لەسەر تۆمار دەکەن.

 

داواکاری فەرمانبەران و مامۆستایان لە کاتێکدایە لە مانگی ئەیلوولی ٢٠٢٣ەوە تەنها یەک مووچەیان پێدراوە ئەویش هی مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ بووە.