لە ڕانیە هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگەیەندرا
بە مەبەستی پشتگیری کردن لە گەلی ڕۆژئاوای کوردستان گرووپی کۆشان کەمپەینێکی کۆکردنەوەی هاوکارییان بۆ کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگەیاند و بانگەوازیان لە هەموو لایەک کرد بەشداربن لە هەڵمەتەکەدا.
ناوەندی هەواڵ
بە مەبەتی پشتیوانیکردن لە ڕۆژئاوای کوردستان، گرووپی کۆشان لە باخی گشیی شارۆچکەی ڕانیە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیان ئەنجامدا و تیایدا بە دروشمی "پاراستنی ڕۆژئاوای کوردستان پاراستنی هەموو کوردستانە" بە هەڵدانی چادر بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ ڕۆژئاوای کوردستان پشتیوانی خۆیان ڕاگەیاند و تا ڕۆژی یەکشەمەی داهاتوو هەڵمەتەکە بەردەوام دەبێت.
ئاماژە بەوەکرا، هاو نیشتیمانیانی دڵ سۆزو بەهەڵوێستی کوردستان، دوای ڕوودواو و گۆڕانكارییە خێراكانی سووریا و ڕۆژئاوای نیشتمان، گەلەکەمان لە باکوور و خۆرهەڵاتی سووریا لە ناوچەکانی مەنبج و تل رەفعەت و شەهبا کە بەسەدان هەزار ئاوارەی عەفرینى داگیرکراوى لێنیشتەجێ بوون، گرووپە تیرۆریستەکان بە پشتیوانی سوپای تورکی داگیرکەر هێرشی سەر ئەو ناوچانەیان دەست پێ کردووە، بەوهۆیەوە بەسەدان هەزار هاوڵاتی کورد بۆ جاری دووەم ئاوارە بوون و لە دۆخێکی سەختدا دەژین و دووچاری ماڵوێرانی و هێرش و پەلاماری فاشیست و تیرۆریست و هاوپەیمانەكانیان بوونەتەوە، هەرچەندە خەبات و تێكۆشانی گەل لە ڕۆژئاوا بۆتە جێگەی ئومێدی كوردان و ئازادیخوازانی جیهان، بەڵام لەئێستادا پێویستیان بە هاوكاری و پشتیوانی مادی و مەعنەوی هەیە لەلایەن ئێمە و سەرجەم مرۆڤایەتییەوە.
لە کۆتاییدا ڕاگەیەندرا، بۆ بە پشتیوانی هاونیشتیمانییانی دڵسۆز و چالاکوانان و کەسایەتییە کۆمەڵایەتییە کوردپەروەرەکان، خۆیان بە بەرپرسیار دەزانین بۆ ئەوەی وەك ئەركێكی نەتەوەیی، نیشتمانیی، ئایینی، ئەخلاقی و مرۆییی كە بەشێك بین لە هەڵمەتی پشتیوانی، بۆ بە هاناوەچوونیان لە ڕۆژائاوای نیشتمان، لەسەر ئەو بنەماییە بانگەواز دەكەن، با هەمووان لە بەجێهێنانی ئەم ئەركە بە گوێرەی تواناكانیان بەشدار بن.