بڕیاری خانەنشینی زۆرەملێی ژنان دەدرێت

بەگوێرەی هەواڵە بڵاوکراوەکان، کۆمیسیۆنی سەرپێچیەکانی پارێزگای ئەلبۆرز سزای خانەنشین کردنی زۆرەملێی بەسەر لیدا ئیسماعیلیدا سەپاندووە.

بڕیاری خانەنشینی زۆرەملێی ژنان دەدرێت

ناوەندی هەواڵ

 

لە درێژەی سەرکوتکردنی چالاکوانانی سەندیکای کرێکاری، پەروەردەکاران، ناڕازییان و ڕەخنەگرانی کۆماری ئیسلامی، ئەنجومەنی سەندیکاکانی ڕێکخراوە بازرگانییە پەروەردەییەکانی ئێران ڕایگەیاند، دەستەی تاوانەکانی پارێزگای ئەلبۆرز، بڕیاری خانەنشینی پێشوەختە و زۆرەملێی دکتۆر لیدا ئیسماعیلی لە ئەلبورز و گیلان دەرکرد.

لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە: ئەم فەرمانە لە کاتێکدا دەرچووە کە وەزارەتی پەروەردە هەنگاوێکی ناوە بۆ گەڕانەوەی خانەنشینانی ئەم وەزارەتە بۆ سەر کارەکانیان، لە هەمان کاتدا ڕۆژانە هەواڵی دەرکردن و لێبڕینی مووچە و لابردنی ڕیزبەندی چالاکوانان بڵاودەکرێتەوە.

 

ئەنجومەنی هەماهەنگی ڕێکخراوە سەندیکاکانی پەروەردەکاران لە نوسراوێکدا ڕەخنەی لە ئەدای حکومەت گرتووە: حکومەت بە کردەیی پێکهاتەی پەروەردەیی ئەم وەزارەتەی کردەە بەشێک لە ئامێری سەرکوتکاری حکومەت بە دیاریکردنی پۆستی پەروەردەیی بۆ سەربازانی سوپا و دامەزراندنی خوێندکارانی مەدرەسە.

 

ئەم ئەنجومەنە لە ڕاپۆرتەکەیدا وێڕای پشتیوانیکردنی ئەم چالاکە سەندیکایە کرێکارییە، ئیدانەی بە سەربازیکردنی ژینگەی قوتابخانە و دەرکردنی حوکمی دژ بە چالاکوانی سەندیکای کرێکارانی کرد و جەختی لەوە کردەوە کە ناڕەزایەتی بەربڵاوی مامۆستایان لە ئایندەیەکی نزیکدا حەتمییە.