ڕێکخراوی ستێرک بۆتە هیوایەک بۆ منداڵانی کۆچبەر

جولیا خەلۆ، وتەبێژی ڕێکخراوی ستێرک بۆ پاراستن و بەدواداچوون بۆ مافەکانی منداڵان، ڕایگەیاند کە پاراستنی منداڵان گرنگترین ئەرکی ئەوانە و هەوڵدەدەن منداڵانی کۆچبەر لە توندوتیژی و دەستدرێژی بپارێزن و تەندروستی دەروونییان باشتر بکەن.

زەینەب عیسا 

 

قامیشلۆ-ڕێکخراوی ستێرک بۆ پاراستن و چاودێریکردنی مافەکانی منداڵان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا سیمیناری هۆشیاری و فێرکردنی خوێندنەوە و چالاکیی جۆراوجۆر بۆ منداڵان ڕێکدەخات، سەرەتاییترین ئەرکیان پاراستنی منداڵانە لە پێشێلکاری و زەوتکردنی مافەکانیان.

 

جولیا خەلۆ، وتەبێژی ڕێکخراوی ستێرک بۆ پاراستن و چاودێریکردنی مافەکانی منداڵان، هەڵسەنگاندنی بۆ پاراستن و چاودێریکردنی مافی منداڵانی ئاوارە بۆ ئاژانسەکەمان کرد. 

 

"گرنگترین ئەرک دامەزراندنی کۆمۆنەکانی منداڵانە"

جولیا خێلۆ باسی لە کار و چالاکییەکانی ڕێکخراوی ستێرک کردو وتی: وەک ڕێکخراوی ستێرک ئەرک و بەرپرسیارێتی ئێمە پاراستنی مافەکانی منداڵانە، وەک مافی منداڵان بۆ خوێندن، بۆ ژیانێکی سەلامەت و ژیان لە کۆمەڵگەیەکی ئارامدا، گرنگترین ئەرک کە ڕێکخراوی ستێرک ئەنجامی دەدات بریتییە لە دامەزراندنی کۆمۆنەکانی منداڵان، لە چوارچێوەی ئەم کۆمۆنانەدا چاودێری دۆخی ئەوانە دەکەین منداڵان وەک بارودۆخی خێزانی و کۆمەڵایەتی و دەروونی خۆیان.

 

"منداڵان لە ڕێگای کۆچکردندا زۆر شتیان ئەزموون کردووە"

جولیا خەلۆ سەرنجی بۆ هێرشەکانی سەر ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و چاودێریکردنی منداڵانی کۆچبەر و پاراستنی مافەکانیان ڕاکێشاو وتی: لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤دا هێرشی زۆری دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا زیادی کرد، بەتایبەتی بۆ سەر کانتۆنی شەهبا، ئەو کۆچبەرانەی لە شاری عەفرینەوە کۆچیان کرد بۆ شەهبا، ناچار بوون کۆچ بکەن بۆ کانتۆنی جزیرە بەهۆی هێرشە بەردەوامەکانی دەوڵەتی تورکەوە زۆرێک لە منداڵان لە ڕێگای کۆچکردندا تووشی توندوتیژی و ئازاردان بوون ئەو منداڵانەی کە دایک و باوکیان و خوشک و براکانیان لەبەردەم چاویاندا کوژران، ئێمە وەک ڕێکخراوی ستێرک هەنگاومان ناوە و ئەو منداڵانەمان پاراست و چاودێریمان کردن. وەک جلوبەرگی زستانە و بەسەریاندا دابەشکرا دوای ماوەیەک کۆمۆن بۆ ئەو منداڵە کۆچبەرانە دروستکرا و لەو کۆمەڵگەیانەدا چاودێری کران، ئێمە ڕاهێنانی پەروەردەییمان بۆ ئامادە کردوون، هەندێک منداڵ کە بە چەندین ڕووداوی ئازاربەخشدا تێپەڕیون، لیژنەکەمان کە گرنگی بە بارودۆخی دەروونی دەدات لەگەڵ ئەو منداڵانە دادەنیشێت و چارەسەریان دەکات بۆ ئەوەی بتوانن لەو ڕووداوانە چاکببنەوە و بارودۆخیان باشتر بێت، هەروەها سیمیناری هۆشیاریشیان پێدەدرێت. ئێمە هەمیشە لایەنگری ئەم منداڵانە دەبین.

 

"دەرگاکانمان کراوەن بەڕووی منداڵانی دروزیشدا"

جولیا خەلۆ ڕایگەیاند کە خۆی وەک ڕێکخراوی ستێرک هەمیشە پاڵپشتی منداڵان دەبێت و لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: وەک ڕێکخراوی ستێرک هەمیشە پاڵپشتی ئەم منداڵانە دەکەین بۆ ئەوەی لە بارودۆخە خراپەکان ڕزگاریان بێت، چالاکیی جۆراوجۆریان بۆ ڕێکدەخەین، دەیانبەینە دەرەوە بۆ سەر شەقامەکان، پارکەکان، دەیانبەین بۆ مەلەوانگەکان کە دەتوانن فێری مەلەکردن بن، لەم دواییانەدا، ئەو شەڕە دەبینین کە لە سوەیدا دەکرێت و ئەو هێرشە زۆر سەختانەیە کە دەکرێنە سەریان خەڵکی ئەوێ داوای لە هێزەکانی قەسەدە کردووە کە یارمەتیان بدەن و ڕێگایەکیان بۆ بکەنەوە و لە ڕێگەی ئەو ڕێگایەوە دەتوانن بەرەو ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بڕۆن کاتێک کۆمەڵگە دروزەکان دەست دەکەن بە کۆچکردن، ئێمە وەک ڕێکخراوی ستێرک، ئامادەین بۆ دابینکردنی هەموو پێداویستیەکانیان و پاراستنی ئەو منداڵانە.