دوو حاڵەتی شێرپەنجەی مەمک لە كلینكی چارەسەری نەخۆشیەكانی مەمك تۆماركراوە

تەنها لە ماوەی مانگێک زیاتر لە هەزار چارەخواز سەردانی كلینكی نەخۆشیەكانی مەمكیان كردووە، لەو ژمارەیەش دوو حاڵەتی توشبوونی بە شێرپەنجەی مەمک تێدابووە.

ناوەندی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە ماوەی مانگی تەمموز زیاتر لە هەزار چارەخواز سەردانی كلینكی نەخۆشیەكانی مەمكیان كردووە، سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان بۆ ئەنجامدراوە.

 

بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو، لە كلینكی چارەسەری نەخۆشیەكانی مەمك هەزار و ١٣ نەخۆش سەردانیان كردووە كە لەو ژمارەیە ٣٦٨ نەخۆشیان نوێ بوون، ئەوانی تر ئەو نەخۆشخانە بوون کە پێشتر سەردانی ئەو كلینكەیان كردووە.

 

هاوكات لەماوەی مانگی ڕابردوودا دوو حاڵەتی شێرپەنجەی مەمك، هەروەها ٢٢٤ نەخۆش بەهۆی بوونی ئازار و ٩١ نەخۆش بەهۆی بوونی گرێ سەردانیان كردووە، هەروەها ٣٠٦ تیشك گیراوە و ١٤٦ سۆنەریش ئەنجام دراوە.