خێزانی گوڵستان دۆکو داوای مافەکانیان دەکەن
دایک و باوک و خوشکی گوڵستان دۆکو لە ئەنقەرەن، خێزانەکە بەیانی ئەمڕۆ سەردانی پەرلەمانیان کرد و لەگەڵ سیاسەتمەداران کۆببنەوە ئایگوڵ دۆکو، خوشکی گوڵستان وتی: "لە هەموو شوێنێک پۆلیس هەیە، ئێمە دەمانویست ئەو پۆلیسانە کۆببنەوە بۆ گوڵستان کە ماوەی ٧٨٠ ڕۆژە بێسەروشوێنە".
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2022/02/20220306-jinha-ankara-doku-ailesi-meclis-jpgece0f3-image.jpg)
ئەنقەرە
گوڵستان دۆکو، خوێندکاری زانکۆی مونزور لە ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ەوە لە دەرسیم بێسەروشوێن بووە تا ئێستا زانیاری لەسەری نییە، خێزانی دۆکو دەپرسن "گوڵستان دۆکو لەکوێیە؟" و لە شاری دەرسیم کاتژمێری دادپەروەرییان دەستپێکرد، ئێستاش لە ئەنقەرە بەردەوامن.
دایکی گوڵستان دۆکو، بەدرییە، هالیتی باوکی و خوشکە گەورەکەی بەناوی ئایگوڵ دۆکو لە دەرسیمەوە هاتوونەتە ئەنقەرە و بەیانی ئەمڕۆ لەبەردەم دەرگای پەرلەمان ویستیان لێدوان بدەن بەڵام پۆلیس ڕێگری کرد.
خێزانی دۆکۆ کاردانەوەیان بەرامبەر پۆلیس هەبوو و دواتر چوون بۆ ناو پەرلەمان و بەشداری کۆبوونەوەی هەدەپە و جەهەپە بوون، واها چاوەڕوان دەکرێت خێزانەکە لەگەڵ سەرۆکی جەهەپە، کەمال کلیچدارۆغڵو کۆببنەوە.
"داواکاری ئێمە دروستکردنی لیژنەیەکە بۆ دۆزینەوەی گوڵستان"
ئایگول دۆکو، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی خۆی بڵاویکردووەتەوە کە پۆلیس لە هەموو شوێنێک بڵاوەی پێکراوە، وتیشی: "ئێمە دەمانویست ئەم پۆلیسانە بۆ گوڵستان کە ماوەی ٧٨٠ ڕۆژە دیارنییە کۆببنەوە، نەک تەنها بۆ خێزانێک کە دەڵێن کچەکەمان لەکوێیە، ئێمە هاتینە ناو پەرلەمان و لە ٦٠٠ نوێنەرمان داواکردووە کە لیژنەیەک بۆ گوڵستان دابمەزرێنن کە ماوەی دوو ساڵە دیار نییە.
ت.پ