خۆپیشاندان و گردبوونەوەکان لە هەرێمی کوردستان دواییان نایەت

ئەمڕۆ، مامۆستایانی وانەبێژ و شۆفێران لە شارەکانی سلێمانی، گەرمیان و هەولێر گردبوونەتەوە، هەر یەکەیان داوای سەرەتایترین ماف دەکەن. ناوەندی هەواڵ

ئەمڕۆ، مامۆستایانی وانەبێژ و شۆفێران لە شارەکانی سلێمانی، گەرمیان و هەولێر گردبوونەتەوە، هەر یەکەیان داوای سەرەتایترین ماف دەکەن.

ناوەندی هەواڵ

 

لە هەرێمی کوردستان کەمن ئەو ڕۆژانەی هەواڵی گردبوونەوە و خۆپیشاندان نەبێت، ڕۆژێک خاوەن پێداویستی تایبەت، ڕۆژێک دەرچووە یەکەمەکان و دەرچوانی دانەمەزراو، ڕۆژێک مامۆستایانی وانەبێژ، بۆ کارەبا، ئاو، دامەزراندن، گرانی و بەرزی نرخی سوتەمەنی.

 

ماوەی دوو ڕۆژە لە گەرمیان شۆفێران ڕێگای سلێمانی-کەلاریان وەک ناڕەزایەتییەک دژی گرانی نرخی سوتەمەنی و بانزین داخستووە.

هەروەها لە بەردەم نوسینگەی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە سلێمانی مامۆستایانی وانەبێژ جارێکی دیکە گردبوونەوە و داوای بە هەمیشەیی بوونیان دەکەن.

لە هەولێریس دژی گران بوونی نرخی پێداویستییە سەرەتاییەکان گردبوونەوە ئەنجام درا.

 

سەرباری ئەم گردبوونەوانە، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان تا ئێستا هیچ چارەسەرێکی بنەڕەتی بۆ ئەم کێشانە ئاشکرا نەکردووە، پەرلەمانی هەرێمی کوردستانیش تا ئێستا هیچ بڕیارێکی بۆ دانیشتنی نا ئاسایی ڕانەگەیاندووە، توێژە جیاوازەکانیش بێ وەڵام ماون.