ویلایەتی ئەریزۆنا قەدەغە کردنی لەباربردنی منداڵ جێبەجێ دەکات

لە دوایین بڕیاری سنووردارکردنی مافی لەباربردن لە ئەمریکا، دادگای باڵای ویلایەتی ئەریزۆنا قەدەغەکردنی لەباربردنی منداڵی هەڵوەشاندەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ، ٩ی نیسان، دادگای باڵای ویلایەتی ئەریزۆنای ئەمریکا بڕیاریدا، بڕیاری قەدەغەکردنی لەباربردنی منداڵ کە ١٦٠ ساڵ لەمەوبەر دەرچووە، جێبەجێ دەکرێت و یاساکەش پزیشکان بەرەوڕووی پێنج ساڵ زیندانیکردن دەبێتەوە، لە ئەگەری ئەنجامدانی لەباربردندا.

 

دادگای باڵای ویلایەتی ئەریزۆنای ئەمریکا ئاماژەی بەوەدا کە لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠٢٢دا، دادگای باڵای ئەمریکا بڕیاری “ڕۆ دژی وەید”ی پووچەڵکردەوە، کە بنەمای ئازادی لەباربردنی لەسەر ئاستی وڵات دامەزراندبوو.

 

بڕیارەکەی دادگای باڵای ویلایەتی ئەریزۆنا گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە یاسای سەردەمی شەڕی ناوخۆی ویلایەتەکە جێبەجێ دەکرێت، کە قەدەغەکردنی لەباربردنە و بڕیارەکەی دادگاش دوایین بابەتی سنووردارکردنی مافی لەباربردنە لە ئەمریکا.

 

بە پێی یاسایەکی ساڵی ١٨٦٤ کە پێش بە ویلایەت بوونی ئەریزۆنا دەرچووە، لەباربردنی منداڵ سزای دوو بۆ پێنج ساڵ زیندانی لەسەرە، تەنها کاتێک نەبێت کە ژیانی دایکەکە لە مەترسیدایە، ئەم بڕیارە دەتوانێت ببێتە هۆی داخستنی هەموو کلینیکەکانی ویلایەتەکە، کاریگەری لەسەر چاودێری تەندروستی ژنان و هەڵبژاردنەکانی داهاتوو هەبێت.

 

ڕەنگە دەنگدەرانی ویلایەتی ئەریزۆنا بتوانن لە ڕیفراندۆمی مانگی تشرینی دووەمی داهاتوودا بڕیارەکە پێچەوانە بکەنەوە و بڕیارەکەش دوای چەند مانگێک لە مشتومڕی یاسایی دێت لەسەر کارپێکردنی یاسایەک لە پێش دامەزراندنی ویلایەتەکە دەرچووە.