ژنان لە سلێمانی دژی داگیرکاری ڕێپێوانێک ڕێکدەخەن

بە پێشەنگایەتی دەستپێشخەری ژنانی باشوری کوردستان، سبەی شەو دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا و هاوکارییەکانی پەدەکە ژنان دەڕژێنە شەقامەکان و ڕێپێوان دەکەن.

ژنان لە سلێمانی دژی داگیرکاری ڕێپێوانێک ڕێکدەخەن

ناوەندی هەواڵ

 

سبەی شەو، ٢٤ی نیسان، لە شاری سلێمانی بە پێشەنگایەتی دەستپێشخەری ژنانی باشوری کوردستان بە مەبەستی هەڵوێست وەرگرتن بەرامبەر داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا و هێڵی خیانەت لە باشوری کوردستان، بە بەشداری ژنان ڕێپێوانێک ڕێکدەخرێت.

 

بڕیارە ڕێپێوانەکە سبەی شەو، ٢٤ی نیسان کاتژمێر ٨:٠٠ لە شەقامی سالم-سەهۆڵەکەی شاری سلێمانی بەڕێوەبچێت.

 

ئەم ناڕەزایەتییانە لە کاتێکدایە کە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بەهاوکاری پەدەکە لە ١٧ی نیسانەوە دەستیپێکردووە، هاوڵاتیان، هونەرمەندان، ژنان و توێژە جیاوازەکانی باشوری کوردستان بە چالاکی جۆراوجۆر ئیدانەی هێرشە داگیرکارییەکان دەکەن و تا دێت ناڕەزایەتی و هاوهەڵوێستی دژی داگیرکاری زیاد دەکات.