ناوەندی هەواڵ
لە شارۆچکەی پادانگی سەر بە پارێزگای سوماترا، خوێندکارێکی مەسیحی ناچارکرا ببێتە موسوڵمان، ئەمەش مشتومڕی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و بووە هۆی ئەوەی ڕاپۆرتێکی AFP ئەندەنوسیا ڕێنمای حیجاب کردنی زۆرەملێ لە قوتابخانە گشتیەکاندا لابدات.
نوئیم ماکارم وەزیری پەروەردە و ڕۆشنبیری ئەندەنوسیا ڕۆژی چوارشەممە ٣ی شوبات ڕایگەیاند، ئەو قوتابخانانەی کە پابەند نەبن بە بڕیارەکەوە ئەوا بایکۆت دەکرێن، گوتیشی "داپۆشینی قوتابییەکان هەڵبژاردەیەکی تاکەکەسییە و قوتابخانەکان ناتوانن بیکەنە زۆرەملێ".
ئەندەنوسیا یەکێکە لە وڵاتە ئیسلامییەکان و ژمارەی دانیشتوانەکەی ٢٧٠ ملیۆن و ٪٩٠ موسڵمانە و لە ٪١٠ ی لە ئایینەکانی دیکە پێکدێت.
ت.پ




