ناوەندی هەواڵ
هونەرمەند پنار ئایدنلار لە کۆبوونەوەیەکدا لە ئیستەنبوڵ کە وتبووی "تونجەلی نا، بۆ ئێمە دێرسیمە" و وێنەی سەید ڕەزای هەڵگرتبوو، دەستبەسەر کرا.
زاندرا کە پنار ئایدنلار لە چوارچێوەی لێپرسینەوەی داواکاری گشتیی ئیستەنبوڵ دەستبەسەر کراوە.
ئەو هونەرمەندە بە تۆمەتی "پڕوپاگەندەکردن بۆ ڕێکخراوەکە" سزای ساڵێک و ٦ مانگ و ٢٢ ڕۆژ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.




