هەڵمەتی بایکۆتی کاڵای تورکی لە گەرمیان
ژنانی گەنجی تێکۆشەر و گەنجانی وڵاتپارێز لە گەرمیان ھەڵمەتی بایکۆتکردنی کاڵا و شتومەکی تورکی و دراما تورکییەکانیان دەستپێکرد.

ژنانی گەنجی تێکۆشەر و گەنجانی وڵاتپارێز لە گەرمیان ھەڵمەتی بایکۆتکردنی کاڵا و شتومەکی تورکی و دراما تورکییەکانیان دەستپێکرد.
گەرمیان
ئێوارەی ئەمڕۆ لە ناو بازاڕی شارۆچکەی کەلار" ناوەندی ئیدارەی گەرمیان ، بە ڕابەرایەتی ژنانی گەنجی تێکۆشەر و کۆمەڵەی گەنجانی وڵات پارێز ، لە چوارچێوەی ھەڵمەتی " وەرن بۆ جەنگی ئازادی" کەمپەینی بایکۆت کردنی کاڵا و شتومەکی تورکی و فیلم و دراما تورکییەکانیان ڕاگەیاند.
لە کەمپەیینەکەدا سەدان پروشەرییان بە ناو خەڵک دا بڵاو کردەوە کە وێنەی بارکۆدی کاڵا تورکییەکان و بەشێک لە کاڵا و دراما تورکییەکانی لەسەر بوو لەگەڵ چەند پەیامێک بۆ ھۆشیارکردنەوەی خەڵک لە بایکۆتکردنییان
ھەر لە چوارچێوەی کەمپەینەکەدا لەسەر ستاندێک بەشێک لە کتێبەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵلا ئۆجەلان و چەند نامیلکەیەکی شەھیدی پێشەنگ دیار غەریب نمایشکران و بە خۆڕایی دەدران بە خەڵک.
دەربارەی ئامانجی چالاکییەکەیان ئەندامی ژنانی گەنجی تێکۆشەر و چالاکوانی چالاکێکە "ئاڤێستا محمد علی" بۆ ژنها وتی:دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەر بە داگیرکاری سەربازییەوە نەوەستاوە، ئەیەوێ لە ڕێگای فیلم و دراما و ئابورییەوە ھەوڵی داگیرکردنی باشوری کوردستان بدات ، بۆیە دەبێ خەڵک ھۆشیارببنەوە و کاڵا و شتومەکی تورکی بایکۆت بکەن لەگەڵ فیلم و دراماکانیان دا.
جێی باسە ئەم چالاکییە پێشوازییەکی گەرمی لێکرا لە لایەن خەڵکی کەلارەوە، خەڵکەکە لەگەڵ بایکۆتکردنی و شتوومەک و دراما و فلیمیە توکییەکان بوون.