لە دە ساڵی ڕابردوودا ١٧٩٥ کۆڵبەر کوژراو و بریندار بوون

لە ماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە ١٧٩٥ کۆڵبەر کوژراون و بریندار بوون، ٥٤٦ کۆڵبەر کەدەکاتە ٪٣٠  کۆی ژمارەی مردووەکانن.

ناوەندی هەواڵ

 

کۆڵبەر نیوز کە کار لەسەر دۆخی مافی مرۆڤ و کۆڵبەرز لە کوردستان دەکات، ئاماری کوژراو و برینداری کۆڵبەرەکانی لە ماوەی ١٠  ساڵی ڕابردوودا لەسەر سنوورەکانی نێوان ڕۆژهەڵات، باکوور و باشووری کوردستان بڵاوکردەوە.

 

بڵاوبوونەوەی ئەم ئامارانە لە کاتێکدایە کە منداڵێکی کۆڵبەری خەڵکی بانە بەهۆی بەستەڵەکەوە لە سنووری شاری بانە گیانی لەدەستدا.

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکە، بە گشتی ٥٤٦ کۆڵبەر لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵات لەگەڵ باکور و باشور کوژراون، کە یەکسانە بە ٪٣٠ی کۆی ژمارەکە، هەروەها ١٢٤٩ کۆڵبەریش برینداربوون.

 

ئەمڕۆ لە دوایین حاڵەتی گیانلەدەستدانی کۆڵبەران، منداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵانی کۆڵبەر بە ناوی "هیوا ئەختار ئەلدینی" بەهۆی بەستەڵەکەوە لە سنووری بانە گیانی لەدەستدا.