مەڕال دانش بێشتاش: بە هەڵبژاردن کاندیدەکانمان دیاری کرد

مەڕال دانش بێشتاش، پەرلەمانتاری پارتی دەم ڕایگەیاند، لە هەڵبژاردنێکدا کاندیدەکانی خۆیان بۆ هەڵبژاردنە ناوخۆییەکەی ئادار دیاری کردووە بۆ ئەوەی نمونەیەک بێت بۆ جیهان و وتی: سیاسەتی دەستکەوت دەکەینە میراس.

مەدینە مامەدئۆغلو

 

ئامەد-پرۆسەی کاندیدکردنی پارتە سیاسییەکان بۆ هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان کە لە ٣١ی ئادار لە  باکووری کوردستان و تورکیا بەڕێوەدەچێت بەردەوامە، پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەل "دەم" لە ١٣-١٤ی کانوونی دووەم هەڵبژاردنی بۆ دیاریکردنی کاندیدەکانی خۆی ئەنجامدا، ئەو هاوسەرۆکانەی کە شارەکا بەڕێوەدەبەن دیاریکران، بەڵام لە ئێستادا چەندین فێڵ لە هەرێم و شارەکاندا سەریان هەڵداوە سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی ٣١ی ئادار، یەکێک لەو فێڵانە گواستنەوەی دەنگدەرانە.

 

مەڕال دانش بێشتاش، پەرلەمانتاری ئەرزرۆمی پارتی دەم، دەربارەی دیاریکردنی کاندیدەکانی پارتەکەی بۆ هەڵبژاردن، گواستنەوەی دەنگدەران و ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکاندا هەڵسەنگاندنی کرد.

 

"لە شارەکان ئاهەنگی دیموکراسی بە پەرۆشییەوە بەڕێوەچوو"

مەرال دانش بێشتاش ڕایگەیاند، بۆ ئەوەی هەڵبژاردنەکان ببێتە نموونەمەیەک لە سیاسەتی تورکیا و جیهان، کاندیدەکانیان دیاری دکەن و ئەم بارودۆخە پەرۆشییەکی گەورەی لەناو گەلدا دروستکردووە، پارتەکە کار بۆ دانانی کاندیدەکانی دەرەوەی کوردستان دەکات لەو شارانەی کە یەکەم و دووەمیان لە شارەکانی ڕۆژئاوا دەبێت و کاری خۆی لەو بارەیەوە خێراتر کردووە.

 

وتیشی: لە شارەکان ئاهەنگی دیموکراسی بە پەرۆشییەکی گەورەوە بەڕێوەچوو، لە لایەکی ترەوە، جارێکی دیکە، لەو ناوەندانەی کە یەکەم و دووەمیان تێدایە دەنگدانی گەل ئەنجام دەدەین، لە ڕۆژانی داهاتوودا کارەکان خێراتر دەبن، لێرەدا نەخشەی سەرەکی پارتی دەم، داواکارییەکانی گەل، پێشنیارەکانی گەل بە گفتوگۆی فراوان زیاد دەکات.

 

"یەکەم بنەما داخوازی و پێشنیارەکانی گەلە"

مەرال دانش بێشتاش ئاماژەی بەوەشکرد، پارتی دەم لەسەر بنەمای سیاسەتی "دەستکەوت" دامەزراوە و وتی: لەم پرۆسەیەدا، تەنها سەرۆک وەزیران و پارتی دەم بڕیار نادەن، خەباتێکی فیزیکی زۆر جددی ئەنجام دەدرێت، لێرەدا داخوازی و پێشنیارە سەرەتاییەکانی گەلە، لە ئەنجامدا  وەک ڕێگایەک بۆ بەدەستهێنانی دەستکەوت دەڕۆین، وەک پارتی، بۆ ئەوەی گەل و ژنان سوودمەند بن کەوتووینەتە ڕێ، لە ٣١ی ئاداردا، یەکێک لە دروشمە بنەڕەتییەکان ئەوەیە سیاسەتی دەستکەوت بکەینە میراس.

 

"گواستنەوەی دەنگدەران بە سیستم کراوە"

مەرال دانش بێشتاش ئاماژەی بەوەدا لە هەرێمەکانی ئاکەپەدا ڕۆژ بە ڕۆژ فێڵ دەکرێت، چونکە دەزانێت گەل پشتیوانییان لێ ناکەن، پشتیان بە فێڵی "گواستنەوەی دەنگدەران" بەستووە، لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە دەکرێت و لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: ئەم گواستنەوەیەی دەنگدەران لە ڕابردووەوە بۆ ئێستا بە شێوەیەکی سیستماتیکی بووە، نزیکەی ٥ هەزار دەنگدەر لە چەندین ناوەنددا هەن،  هەروەها کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر ئەنجامی سندوقەکانی دەنگدان هەیە، لەوێ ڕێگریکردن لە ئیرادەی دەنگدەران هەیەو بۆ ئەوەی پیش بە خۆبەریوەبەری بگرن، قەیوم دادەنرێن، ئەمە بارودۆخێکە ڕەوشتی سیاسی، ویژدان و یاسای هەڵبژاردن لەخۆ ناگرێت، با گەل لەم بارودۆخە خراپەدا ژیان نەکات، ئەوان لە ڕابردوودا ئەوەیان کردووە، سەرەڕای ئەوە بردمانەوەو دووبارە براوە دەبین، بۆیە پێویستە هەموومان بە هێزی خۆمان خەبات بکەین.