چارەسەرکردنی تای منداڵان لە ماڵەوە

تا بریتییە لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش و لە منداڵاندا جێگەی نیگەرانییە بۆ دایکان و باوکان، دەتوانێت نیشانەیەکی باش بێت کە سیستەمی بەرگری لەش وەڵامی سەرچاوەی هەوکردنەکە دەداتەوە، بەڵام تا لە کۆرپەی خوار تەمەنی ٣ مانگدا پێویستە بە جددی هەژمار بکرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

تا لە منداڵاندا جێگەی نیگەرانییە بۆ دایکان و باوکان، تا بریتییە لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش، بەزۆری لە وەڵامی هەوکردنێکدا، دەتوانێت نیشانەیەکی باش بێت کە سیستەمی بەرگری لەش وەڵامی سەرچاوەی هەوکردنەکە دەداتەوە، بەڵام تا لە کۆرپەی خوار تەمەنی ٣ مانگدا هەمیشە پێویستە بە جددی هەژمار بکرێت.

 

تا بریتییە لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش کە ٣٨ بۆ ٤٠ پلەی سەدی یان زیاتر، ئەمە دەتوانێت بە درێژایی ڕۆژ جیاواز بێت و لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگۆڕێت، بەزۆری بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسێک یان بەکتریایەکەوە دروست دەبێت و وەڵامێکی بەرگری سودبەخشە، پلەی گەرمی منداڵ لە ماڵەوە بە گەرمییپێوەرێکی دیجیتاڵی لە ڕێگەی کۆم، لە دەم، یان ژێر چەناگە دەتوانرێت بپشکنرێت.

 

چارەسەری سەرەتایی بۆ تا لە ماڵەوە بریتییە لە پشوودان و ئاو خواردنەوە و دەرمان ئەگەر پێویست بوو، ، تا بەهۆی هەوکردنەوە بەزۆری نابێتە هۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش بۆ سەرووی ٤٠ پلەی سەدی، تێکچوونی مێشک ڕوونادات مەگەر پلەی گەرمی ناوەکی جەستە لە سەرووی ١٠٧ پلەی فەهرەنایتەوە بێت و ئەمە زۆر نائاساییە.

 

چارەسەری تا لە منداڵانی تەمەن ٢ – ٣٦ مانگدا لەسەر بنەمای پلەی ژەهراویبوون و ناسینەوەی هەوکردنی بەکتریایەکی جددییە، ژەهراویبوون لەوانەیە ببێتە هۆی نیشانەکانی شۆک وەک بێهێزی، کەم یان زۆر هەناسەدان و دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکە بەندە بە شێوەی منداڵ و تەمەن و پلەی گەرمی.

 

تا دەتوانێت ببێتە هۆی ژانەسەر، ئازاری ماسولکەکان، لاوازی، کەمبوونەوەی ئاوی لەش، خێرا لێدانی دڵ و هەناسەدانی خێرا.

نزیکەی ١ لە کۆی ٥ سەردانی چاودێری تەندروستی منداڵان بۆ بەرزبوونەوەی تای منداڵانە، تا بە شێوەیەکی گشتی بەهۆی هەوکردنی ڤایرۆسی یان بەکتریا دروست دەبێت، کە چەندین جۆری هەیە، بەڵام تەنها نزیکەی ٢ بۆ ٣ ٪ ی ئەو منداڵانەی تایان بەرزە تووشی هەوکردنی بەکتریایەکی مەترسیدار دەبن، کە بەزۆری بەهۆی هەوکردنی سییەکانی سترێپتۆکۆکۆسەوە دروست دەبێت.

 

تا نیشانەیەکی بەرگری جەستەیە، و هێنانە خوارەوەی تا مەرج نییە هۆکاری هەوکردنەکە بوەستێنێت، چەند ڕێگایەک هەیە بۆ کەمکردنەوەی تا لە منداڵان وەک لەبەرکردنی جلوبەرگی سوک و تەنک، پشوودان، ئاو خواردنەوە، حەمامی گەرم، لە هەندێک حاڵەتدا وەرگرتنی دەرمان سوودبەخش دەبێت.