ئایسەل توغلوک کە لە زیندانی کاندێرا زیندانی کرابوو، ئازاد کرا

ئایسەل توغلوک، سیاسەتمەداری کورد کە لە ٢٠١٦ەوە لە زیندانە، ئێوارەی ئەمڕۆ ئازادکرا.

ئایسەل توغلوک کە لە زیندانی کاندێرا زیندانی کرابوو، ئازاد کرا

ناوەندی هەواڵ

 

ئه‌یسه‌ل توغلوك، پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە و سیاسه‌تمه‌داری كورد، كه‌ لە ساڵی ٢٠١٦ەوە دەستگیرکراوە و دواجار لە زیندانی کاندێرا ماوەتەوە، تووشی نه‌خۆشی بیرچوونه‌وه بووە و دوای ئه‌وه‌ی راپۆرتی ده‌زگای پزیشكی داد-ATK بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ ناتوانێت له‌ زیندان بمێنێته‌وه‌، ئێوارەی ئەمڕۆ ئازاد كرا.

 

چەندین جار ڕاپۆرتی دەزگای پزیشکی داد سەرەڕای ناجێگیری دۆخی تەندروستی و توشبوونەوەی بە نەخۆشی بیرچوونەوە، بەڵام بڕیاری مانەوەی لە زینداندا بۆ ئایسەل توغلوک دەردەبڕی، پارێزەران تانەیان لە بڕیارەکەی دەزگای پزیشکی داد دا و دوای پێداچوونەوە دەزگاکە بڕیاری ئازاد کردنی بۆ ئایسەل توغلوک دەربڕی.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی پەرلەمانتارانی هەدەپە، چالاکوانانی ژن و بنەماڵەی توغلوک و  جەماوەرێکی زۆر لەبەردەم زینداندا، بە وتنەوەی دروشم پێشوازیان لە ئایسەل توغلوک کرد.

 

بڕیاریشە بۆ چارەسەری بگوازرێتەوە بۆ ئەستەنبوڵ.