ناوەندی هەواڵ
هەواڵی خۆش و ئومێدبەخش لە کابولی پایتەختی ئەفغانستانەوە دێت. دوای ئەوەی تاڵیبان هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە، هەموو جۆرە سیاسەتێکی ستەمکارانە لە دژی ژنان جێبەجێکرا و ژنانیش لە بەرەنگاربوونەوەی ئەو گوشارانە نەوەستان. ئەگەرچی تاڵیبان پەروەردەی کچان و ژنانی قەدەغە کرد، بەڵام ژنان وەک بەدیلێک بۆ ئەم قەدەغەکردنە کتێبخانەکانیان کردەوە.
هەم بواری پەروەردەیە و هەم بواری کارکردنە
کاتێک کتێبخانەی ژنان لەلایەن چالاکوانانی مافی ژنانی ئەفغانستان کرایەوە، جولیا پارسی یەکێک لە دامەزرێنەرانی کتێبخانەکە وتی: سەرەتا ئەم کتێبخانەیەمان بۆ ئەو کچانە کردەوە کە لە خوێندن دوورخرانەوە، ژمارەیەکی زۆر ژنیش هەن کە لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە، ئەم شوێنە دەبێتە شوێنی کارکردن بۆیان. هەم بوارێکی پەروەردەیی دەبێت و هەم بوارێکی کارکردن.
مەحکوبە حەبیبی، چالاکوانی مافی ژنان، لە مەراسیمی کردنەوەی کتێبخانەکە وتی: ئەوان (تاڵیبان) ناتوانن لە کۆمەڵگە بمانسڕنەوە، ئەگەر لە شوێنێک هەوڵی لەناوبردنی ئێمە بدەن، لە شوێنێکی دیکە بەردەوام دەبین.
كتێبخانهكه زیاتر له ههزار كتێبی ههیه، كه لهلایهن مامۆستایان و شاعیران و نوسهرانهوه بەخشراون و به هاوكاری رێكخراوهكانی داكۆكی له مافی ژنانی ئهفغانستان كۆكراونهتهوه. لە ڕۆمانەوە تا چیرۆک، لە سیاسەتەوە تا ئابووری، لە چیرۆکەوە تا زانستی تێدا هەیە.




