فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دوو گوندی ئامێدی بۆردومان دەکەن

لە درێژەی هیرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دوو گوندی سنوری نهێلێ بۆردومان دەکەن.

ناوەندی هەواڵ

 

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، ٢٤ی تشرینی دووەم، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا نزیک گوندی سگێرێ وسەرگەلێ-یان لە سنوری نهێلێ لە قەزای ئامێدی دوو جار لەسەر یەک بۆردومان کرد.

 

بەپێی زانیارییەکان بۆردومانەکە لە نزیک شوێنی نیشتەجێی هاوڵاتیان بووە، بەڵام دەربارەی زیانەکان زانیاری بەردەست نییە.

 

ئەوە لە کاتێکدایە کە ماوەی هەشت مانگە سوپای تورکیا سنوری ئامێدی بۆردومان دەکات و تا ئێستا چەندین خالی سەربازی دانراون و لە ئێستاشدا هەوڵی هێنانی چەند ڕێگەیەک دەدات لە باکووری کوردستانەوە بۆ بەرزاییەکانی نهێلێ و نێروە و ڕێکان.