دەفەگە ناگیهان ئاکارسەلی بەبیرهێنایەوە

دەفەگە ناگیهان ئاکارسەل، ڕۆژنامەنووس و ئەندامی ناوەندی لێکۆڵینەوەی ژنولۆژی کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە لە سلێمانی شەهیدکرا، بەبیرهێنایەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی دیجلە و فورات "دەفەگە" لە ساڵیادی تیرۆرکردنی ناگیهان ئەکارسەل، ڕۆژنامەنووس و ئەندامی ناوەندی لێکۆڵینەوەی ژنولۆژی کە لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە شاری سلێمانی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە تیرۆر کرا، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و وتی: دیسان داواکارییەکەمان دووپات دەکەینەوە و داوا دەکەین دەستی پشت تیرۆرکردنەکەی ناگیهان ئاشکرا و ڕووبەڕووی دادگایی بکرێنەوە.

 

بکوژانی ناگیهان نابێت ئەوە لەبیر بکەن کە میراای راگەیاندنی ئازاد بە کوشتن و کۆمەڵکوژی لەناو ناچێت و بەردەوام دەبن لە نووسین و گواستنەوەی ڕاستییەکان. ناگیهان بە نووسین و تێکۆشانی لە مێشکی هەموو کەسێکی ئازادیخواز، بەتایبەت ژنان و ڕۆژنامەنووساندا دەژی ئێمە شاگردانی ناگیهان بە نووسینەکانی ڕۆژ بە ڕۆژ هۆشیارتر دەبینەوە و جارێکی دیکە بەڵێن دەدەین تێکۆشانی بە زیندوویی ڕابگرین.

 

جارێکی تر بە ڕێزداری و حورمەتەوە هەڤاڵمان ناگیهان بەبیر دێنینەوە و بەڵێنمان دووپات دەکەینەوە کە درێژە بە تێکۆشانی دەدەین.