ژنانی گەنج بە دەف لێدان خەونەکانیان بەدیدەهێنن

ژنانی گەنج لە ناوەندی ئۆرکێسترا فێری دەف لێدان دەبن و خەونەکانیان بەدیدێنن، جیهان شانباز مامۆستای دەف و فیدان بیلال خوێندکارەکەی دەڵێن بە ژەنینی دەف هەوڵی پاراستنی هونەری کوردی دەدەن.

زەینەب عیسا

 

قامیشلۆ- دوای شۆڕشی ڕۆژئاوا، خۆبەڕێوەبەری چەندین ناوەند و دامەزراوەی بۆ ژنان کردۆتەوە بۆ بەدیهێنانی خەونەکانیان یان کارەکانیان، هەروەها دەف بەشێکە لە ئۆرکێستراکە، سەر بە دەستەی کولتووری کانتۆنی جزیرە لە بەشی دەفدا زۆرێک لە ژنە گەنجەکان خەونەکانیان بەدیدێنن و هونەری کوردی دەپارێزن، فێری دەف لێدان دەبن، جیهان شانباز و خوێندکارەکەی فیدان بیلال سەبارەت بە بەشی دەف قسەیان بۆ دەزگاکەمان کرد. 

 

جیهان شانباز، باسی لە کردنەوەی بەشی دەف کرد و وتی: نزیکەی چوار ساڵە ناوەندی ئۆرکێسترا کراوەتەوە و بەشی دەفیش لەگەڵ کردنەوەی ناوەندەکە دروست کراوە، یەکەم جار بە پاڵپشتی دەستەی کولتووری ڕۆژئاوا ئامانجمان ئەوەیە کە کولتووری کوردی بە نوێبوونەوە بپارێزین، لەسەرەتادا لەڕووی ئامێرە موزیکییەکانەوە هەندێک ئاستەنگی هەبوو، ئامێر کەم بوو، هەندێکجار پێویستمان بە ئامێرێک بوو، خودی ئامێرەکە بەردەست نەبوو، بەڵام بە هاوکاری دەستەی ڕۆشنبیری هەموو شتێک ئاسان بوو.

 

٤٢ خوێندکار فێری دەف لێدان دەبن

 جیهان شانباز ڕایگەیاند، ٤٢ خوێندکاریان هەیە و وتی: کاتێک باس لە هاوین دەکرێت، ژمارەی خوێندکاران زیاد دەکات، چونکە لەو کاتەدا خوێندنگاکان دادەخرێن،  کاتێک باس لە وەرزی زستان دەکرێت، ژمارەی خوێندکاران کەمدەبێتەوە، چونکە خوێندنگاکان دەکرێنەوە، لە ئیستادا ٤٢ خوێندکار فێری دەف لێدان دەبن، دوو ڕۆژ پەروەردە هەیە، لە یەک کاتژمێرەوە بۆ دوو کاتژمێر.

 

جیهان شانباز ویستی لە داهاتوودا بەشی دەف فراوانتر بکات و داوای لە هەموو ژنان کرد فێری ئامێری مۆسیقا بن و لە کۆتاییدا وتی: چاوەڕوانی زۆرمان لە خوێندکارەکانمان هەیە، دەمانەوێت لێهاتوویی خوێندکارەکانمان لە هەموو جیهاندا بڵاوبێتەوە و دەف لێدان بەشێوەیەکی ئەکادیمی بیت، وەک ئۆرکێسترای بەشی دەف بەشداریمان لە زۆر کۆنسێرت و فێستیڤاڵدا کردووە، وەک فێستیڤاڵێکی منداڵان لە شاری ڕەققە و زۆرێک لە فێستیڤاڵەکانی تر دەمەوێت هەموو ژنانی گەنج بەشداری بەشی دەف بکەن و هونەری کوردی بپارێزن.

 

"دەف لەناو کورددا بەناوبانگە"

فیدان بیلال باسی لێهاتوویی خۆی کرد لە دەف لیدان و وتی: نزیکەی دوو ساڵە لە بەشی دەف لە ناوەندی ئۆرکێسترا کاردەکەم و فێری دەف و کەمانچە بووم، بۆ ماوەیەکی زۆر هەستم دەکرد کە بەهرەی دەف و کەمانچەم هەیە، هاتمە ناوەندی ئۆرکێسترا و خۆم فیری کەمانچە کرد، بینیم وانەی دەفیش هەیە و فێری بووم، بە پاڵپشتی خێزان و هاوڕێکانم زیاتر چالاک بووم، ویستم دەف لێبدەم بەتایبەتی چونکە دەف لەناو ئێمەی کورد زۆر بەناوبانگە، بۆیە دەمەوێت فێری دەف لێدان بم لەپێناو پاراستنی ئەو کولتوورە، زۆرێک لە گەنجانی هاوتەمەنی ئێمە دەیانەوێت فێری دەف لێدان بن، چونکە لێدانی دەف کارێکی زۆر جوانە و کولتووری گەلی کوردە.