فاتمە دادوند ڕووبەڕووی دیپۆرتکردنەوە دەبێتەوە

زیندانی سیاسی فاتمە دادوند کە کۆچبەرێکە لە تورکیا، لەبەردەم هەڕەشەی دیپۆرتکردنەوەی لە تورکیاوە بۆ ئێرانە، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران ڕایگەیاند، کە فاتمە دادوند ڕەوانەی ئۆردوگای گەڕانەوەی وڵات کراوە بۆ ئەوەی دیپۆرت بکرێتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

فاتمە دادوند کە وەک کۆچبەرێک لە تورکیا دەژی، لە تشرینی دووەمی ٢٠١٩ کاتێک ئاژاوەگێڕییەکان لە ئێران دەستیپێکرد دەستگیرکرا، دواتر لە دادگا کە وەک دادگای ئابان لە لەندەن بەڕێوەچوو، لە ژێر هەڕەشەی ئەوەی خەڵکی تورکیا بوو، ئیفادەی دا.

 

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران ئاماژەی بەوەدا کە فاتمە دادوند ڕووبەڕووی دیپۆرتکردنەوە بووەتەوە و ڕایگەیاندووە: دەمانەوێت حکومەتی تورکیا بڕیاری دیپۆرتکردنەوەی فاتمە دادوند ڕابگرێت، ئەگەر فاتمە دادوندی ڕادەستی کۆماری ئیسلامی ئێران بکرێتەوە، ڕووبەڕووی هەڕەشەی گرتن و ئەشکەنجە دەبێتەوە و ژیانی دەکەوێتە مەترسییەوە.

 

ڕاستی فشار و ئەشکەنجە بوو

بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، ئاماژە بەوە کراوە کە فاتمە دادوند کاتێک هەوڵی داوە بەبێ هیچ بەڵگەنامەیەک وڵات بەجێ بهێڵێت، لەگەڵ کوڕە ١٨ ساڵانەکەی، لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە دەستبەسەر کراوە، لە ڕاپۆرتەکەدا ئەو زانیارییانەی بڵاوکردووەتەوە کە فاتمە و کوڕەکەی ڕەوانەی کەمپی گەڕانەوەی وڵاتەکەی دەکرێن و لەژێر هەڕەشەی دیپۆرتکردنەوەدان.

 

چی ڕوویدا؟

فاتمە دادوندی لە کاتی خۆپیشاندانەکانی سەرتاسەری ئێران لە ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ دەستبەسەر و ئەشکەنجە درا دواتر لەلایەن لقی ١٠٣ی دادگای تاوانەکانی بوکانەوە، بە بیانووی "بەشداری لە ناڕەزایەتییەکان و داکەندنی حیجاب و تێکدانی ئارامی کۆمەڵگە"، سزای ٥ مانگ زیندانی و ٣٠ جەڵدی بەسەردا سەپێندرا، لە دۆسیەی دووەمدا، لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی مهابادەوە بە تۆمەتی "کۆبوونەوە و هاوکاری دژ بە ئاسایشی نەتەوەیی" سزای ٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا، فاتمە بە دانانی بارمتەی کاتی ئازاد کرا و وەک کۆچبەرێک لە ئێرانەوە ڕووی لە تورکیا کرد.

 

لە تشرینی دووەمی ٢٠٢١، فاتمە دادوند لە شایەتحاڵەکانی دادگای ئابان بوو کە لە لەندەن بەڕێوەچوو، فاتمە دادوند لە تورکیاوە ڤیدیۆیەکی پێشکەش کرد و دادگای ئابان لە لایەن دادوەری ئێران، یەکێتی دژ بە سزای لە سێدارەدان و مافی مرۆڤی ئێران بۆ ئەو کەسانەی لە چالاکییەکانی نۆڤەمبەری ٢٠١٩دا گیانیان لەدەستداوە بەڕێوەچوو.