زیاتر لە ٣٧ کەس بەهۆی لافاوەوە گیانیان لەدەستدا

لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە لافاو لە پارێزگای سۆماترای ئەندەنوسیا لانیکەم ٣٧ کەسی کوشتووەو گەڕان بەدوای دەیان کەسی ونبوو بەردەوامە.

زیاتر لە ٣٧ کەس بەهۆی لافاوەوە گیانیان لەدەستدا

ناوەندی هەواڵ

 

لافاو و ڕۆچوونی زەوی، دیاردەیەکی باوە لە ئەندەنوسیا لە وەرزی باران باریندا، ئەمەش زیانی بە موڵکی دانیشتوانەکە گەیاندووە و ڕێگاوبانەکانی وێران کردووە.

 

کاربەدەستانی ئەندەنوسیا ڕۆژی دووشەممە ڕایانگەیاند، بەهۆی لافاو و ڕۆچوونی زەوی لە پارێزگای سۆماترای ڕۆژئاوا لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە زیاتر لە ٣٧ کەس گیانیان لەدەستداوەو تیمەکانی فریاکەوتن هێشتا بەدوای ١٧ کەسی ونبوودا دەگەڕێن.

 

سەرۆکی تیمی فریاکەوتنی ناوخۆیی وتی: بارانێکی زۆر کە دوو ڕۆژ لەمەوبەر پارێزگاکەی گرتەوە بووە هۆی لافاو و لێشاوی گڕکانێکی سارد کە تێکەڵەیەکە لە خۆڵەمێشی گڕکانی و پاشماوەی بەرد و ئاو کە وەک قوڕ دەڕوات لە سێ ناوچەی پارێزگای سۆماترای ڕۆژئاوا.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، کاربەدەستان نزیکەی ٤٠٠ تیمی فریاکەوتنی ناوخۆیی و پۆلیس و سوپایان بڵاوکردەوە بۆ گەڕان بەدوای کەسانی ونبوو.

 

بارانێکی زۆر وای لە دانیشتوان کردووە بەدوای پەناگەی فریاکەوتندا بگەڕێن و دەسەڵاتدارانی ناوخۆ پەناگەیان کردووەتەوە بۆ فریاکەوتن لە چەند ناوچەیەکی هەردوو پارێزگاکە.

 

لە ئاداری ٢٠٢٣دا لافاو و ڕۆچوونی زەوی بووە هۆی گیان لەدەستدانی  بەلایەنی کەمەوە ٢٦ کەس لە دوورگەی سۆماترای ڕۆژئاوا، هەروەها بەهۆی تەقینەوەی گڕکانەکەی مارابی لە کانونی یەکەمی ساڵی ڕابردوودا ٢٤ کەس گیانیان لەدەستدا.