بە هونەر بەرگری لە بوونی خۆی دەکات لە بەرامبەر داگیرکاری

سیان نێبۆ خەڵکی عەفرین کە لە منداڵیدا بە چاوی خۆی شاهیدی داگیرکارییە، بە گۆرانی بەرگری لە کولتوورەکەی دەکات، سیان نێبۆ دەڵێت: "ناتوانم بەبێ مۆسیقا و هونەر بژیم، چونکە بوونی خۆم تێیدا دەدۆزمەوە".

حەسنا محەمەد

 

شەهبا- سیان نێبۆ، تەمەنی ١٦ ساڵ و خوێندکارە، بە گۆرانی ڕۆشنبیری دەپارێزێت، سیان بە دەنگە ڕوون و نەرمەکەی دڵی خەڵک دەجوڵێنێت، لە ڕێگەی گۆرانییەوە ئازار و مەینەتی و بەرخۆدانی گەلەکەی بە درێژایی مێژوو دەردەبڕێت.

سیان نێبۆ خەڵکی عەفرین، کە دوای لەشکرکێشی دەوڵەتی تورکیا ناچاربوو لەگەڵ بنەماڵەکەی ڕوو لە ناوچەی شەهبا لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بکەن، ژیانی هونەری خۆی و پەیوەندییەکەی لەگەڵیدا کردووە.

 

"دەمەوێت بە دەنگی خۆم کولتوور بە زیندووی بهێڵمەوە"

لە سەرەتای قسەکانیدا، سیان نێبۆ باسی خولیای هونەری کرد، بەتایبەتی گۆرانی وتن و وتی: " من لە تەمەنی ٤ ساڵییەوە گۆرانی دەڵێم، بۆیە خولیای من لە منداڵییەوە دەستی پێکردووە، لە تەمەنی ٧ ساڵیدا پەیوەندیم بە گروپێکی گۆرانی وتن بۆ منداڵانەوە کرد بە ناوی "باڵندەکانی زەردەشت" و خولیای گۆرانی وتنم پەرەپێدا، بەهۆی داگیرکردنی عەفرین لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە ناچار بووین کۆچ بکەین و بووین بە پەنابەر لە شەهبا، کاتێکی زۆری خایاند تا گروپەکەمان ڕێکخستەوە و دەستمان بە کارەکانمان کرد، ئێمە ڕاهێنانەکانمان لەسەر دەنگ بەهێزتر کرد، بۆ ئەوەی بتوانین بە دەنگێکی خۆشەوە لەبەردەم خەڵکدا دەرکەوین، دوای ڕێکخستنەکەمان لە شەهبا، بەشداریمان لەو فیستیڤاڵ و ئاهەنگانە کرد کە بەڕێوە دەچوون، جگە لە گۆرانی وتن حەزم لە ژەنینی گیتاریشە، من دەمەوێت لە ڕێگەی دەنگی خۆمەوە هونەری کوردی لە کۆمەڵگادا زیندوو بهێڵمەوە، خێزانەکەم پشتگیریان کردم بۆ ئەوەی پەرە بە خۆم بدەم، سوپاس بۆ ئەوان کە ئەمڕۆ لەبەردەم خەڵکدا دەردەکەوم هێزم لە دایک و باوکم وەرگرت، کاتێک مۆڕاڵی باشی کۆمەڵگا دەبینم هەوڵدەدەم گۆرانی باشیان بۆ بڵێم."

 

مێوال باسی مێژووی کورد دەکات

سیان نێبۆ ڕاشیگەیاند، گۆرانی وتن یەکێکە لە کولتوورەکانی پێکهاتەی کوردی، کە لە ڕێگەی گۆرانییەوە ئازار و ناخۆشییەکانی خۆیان دەردەبڕن و خوارەوە دەڵێت: " وەک چۆن مرۆڤ بەبێ ئاو ناتوانێت بژی، منیش ناتوانم بەبێ مۆسیقا و هونەر بژیم، لەڕێگەی دەنگەوە بوونی خۆم دەسەلمێنم، مرۆڤەکان دەتوانن لەڕێگەی هونەرەوە هەست و گۆرانییەکانی خۆیان دەرببڕن، لە هونەردا شانۆگەری و سەما و گۆرانی هەیە، دەتوانم لە بەشی گۆرانیدا هەستەکانم دەرببڕم، وەک دەزانرێت کلتووری کوردی لە باپیر و باپیرەمانەوە بەناوبانگە، قارەمانانە، خۆڕاگری، خەبات، ئازار و مەینەتیەکانی گەلی کورد لە مێژووەوە تا ئەمڕۆ لە ڕێگەی دەنگەوە پێناسە کراوە، گۆرانی وتن لای من پیرۆزە و خۆشەویستیم بۆی بێکۆتایە، گۆرانی جەماوەری و شۆڕشگێڕانە و خۆشەویستی دەڵێم، لەگەڵ ئەو گۆرانیانەی کە مێژووی کورد دەگێڕنەوە."

 

"ئێمە داهاتووی کۆمەڵگاکەمانین"

سیان نێبۆ داوای لە هەموو گەنجانی کۆمەڵگا کرد کە ئاگاداری فەرهەنگ و هونەرەکەیان بن و کۆتایی بە قسەکانی هێنا و وتی: "پێویستە هەر تاکێک لە کۆمەڵگا ئاگاداری زمان و کولتوور و هونەری خۆی بێت، هەروەها گرنگی بە ناسنامە و بوونی کوردایەتی خۆی بدات، بانگەوازی من بۆ هەموو گەنجێک بە تایبەتی ژنانی گەنج ئەوەیە کە لە ڕێگەی قەڵەم و هونەر و چەک و کولتووری خۆیانەوە جێگەی خۆیان لەم شۆڕشەدا بگرن و پەرە بە خۆیان بدەن، ئێمە ئایندەی کۆمەڵگاکەمانین و لە جینۆساید و لەناوچوون دەیپارێزین، دەبێت بەسەر بەربەستەکانی ژیاندا زاڵ بین و ئاگاداری بەرژەوەندییەکانمان بین."