گەنجان و ژنانی گەنج تاوانەکانی دەوڵەتی تورکیا بە هاوڵاتیان نیشان دەدەن

گەنجانی وڵاتپارێز و ژنانی گەنجی تێکۆشەر لە بەردەرکی سەرای سلێمانی کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورکیایان نیشاندا و ئاماژەیان بەوەدا وەکو گەنجی باشووری کوردستان تا کۆتایی لە دژی داگیرکاری دەوەستنەوە.

ڤیدیۆی زیاتر ببینەهەموو ڤیدیۆکانی هەواڵەکانمان لە یەک شوێن.

سلێمانی

 

ئێوارەی دوێنێ لە بەردەرکی سەرای شاری سلێمانی کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان و ڕێکخراوی ژنانی گەنجی تێکۆشەر هەڵوێستی خۆیان دژی هێرش و دەستدرێژییەکانی دەوڵەتی تورکیا خستەڕوو و وێنەی قوربانیانی کۆمەڵکوژی بۆردومانی ناوچەی گەشتیاری گوندی پەرەخی زاخۆیان نیشانی هاوڵاتیان دا.

 

شاتوو محەمەد، وتەبێژی ژنانی گەنجی تێکۆشەر، وتارێکی پێشکەشکرد و سەرساغی بۆ بنەماڵەی شەهیدان و بەرکەوتووانی هێرشەکانی تورکیا خواست و ئاماژەی بەوەدا یەکەمجار نییە کە دەوڵەتی تورکیا هێرش دەکاتە سەر خاکی کوردستان، "هیوادارین ئەم دەنگ و کاردانەوە لە کوردستان و بە تایبەتی لە عێراق کاریگەرییان هەبێت و جارێکی دیکە دەوڵەتی تورکیا نەتوانێت هێرش بکەنە سەر باشووری کوردستان و عێراق".

 

شاتوو محەمەد وتیشی:  ئێمە وەک گەنجانی باشووری کوردستان ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆمان دەزانین و بە ئیدانەکردنی ئەم هێرشانە بەردەوام دەبین، دەمانەوێت جارێکی دیکە هەڵوێستی خۆمان وەک گەنجان دووپات بکەینەوە کە دژی داگیرکەران دەوەستینەوە و هەرگیز ئەم داگیرکارییانە قبوڵ ناکەین کە لەسەر خاکی ئێمە ئەنجام دەدرێن.

 

لە کۆتاییدا گەنجان و ژنانی گەنج دروشمەکانی بمرێ خیانەت، سوپای تورکیا بۆ دەرەوەیان وتەوە.