کارولین گارسیا گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی پاڵەوانیەتی میامی

کارولین گارسیا یاریزانی تێنسی فەرەنسی سەرکەوت بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتی میامی.

ناوەندی هەواڵ

 

کارولین گارسیای فەرەنسی کە پلەی بیست و حەوتەمی جیهانە، دوێنێ دوای بردنەوەی لە کۆکۆ گاوفی ئەمریکی کە پلەی سێیەمی جیهانە، گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتی تێنسی ژنانی میامی.

 

کارولین گارسیا پێشتر لە ناومی ئۆساکای ژاپۆنی بردەوە کە توانی چوار پاڵەوانێتی گەورە بباتەوە و یەکەمیان توانی لە ماوەی کاتژمێرێک و ٤٣ خولەکدا لە کۆکۆ غاوف بباتەوە.

 

دوای ڕووبەڕووبوونەوەیەکی بەهێزی نێوان هەردوو یاریزانەکە، کارولین گارسیا توانی بلیتی قۆناغی چارەکی کۆتایی بەدەستبهێنێت، ئەمە یەکەم سەرکەوتنی کارولین گارسیایە بەسەر یاریزانێکدا کە لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠٢٢ەوە لە ڕیزبەندی دە باشترین یاریزانەکاندایە.

 

ئیلینا ڕیباکینا کازاخستانی لە مادیسۆن کیزی ئەمریکی بردەوە و یارییەکی چارەکی کۆتایی لەگەڵ ماریا ساکاری یۆنانی ڕێکخست، کە دوای ئەوەی ڕکابەرە ڕووسییەکەی ئانا کالینسکایا بەهۆی پێکانەوە لە ڕووبەڕووبوونەوەکە کشایەوە.