سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ پێشنیار بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراق دەکات

سروە عەبدولواحید، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق، پێشنیاری هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراق دەکات و بانگ لە کۆبوونەوەی کوتلەکان دەکات.

ناوەندی هەواڵ

 

سروە عەبدولواحید، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق، لە تویتێکدا ئاماژەی بە دۆخی ئێستا و پێشنیاری هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراق دەکات و دەڵێت: بۆچی چەقبەستوویی، ئەنجامەکە ئەوەیە کە بەرەو هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان دەچن، کەواتە چاوەڕێی چی دەکەن!.

 

سروە عەبدولواحید وەک سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ دەڵێت، ئێمە داوای کۆبوونەوەیەک دەکەین لە بەغدا کە سەرۆکی هەموو فراکسیۆنە پەرلەمانیەکان لەخۆ بگرێت کە لە هەڵبژاردنەکاندا سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە، بە ئامادەبوونی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گرتنەبەری هەنگاوی پێویست بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان، هەروەها دانانی نەخشەڕێگایەک بۆ قۆناغی پێش هەڵبژاردن و ئامادەکارییەکانی.

 

ئاڵۆزییەکانی عێراق چڕبوونەتەوە و لایەنەکانی وەک چوارچێوەی هەماهەنگی، بەرەی ڕەوتی سەدر و لەلایەکی دیکەوە لایەنە مەدەنییەکان داوای هەڵبژاردنی پێشوەختە و هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان دەکەن، باس لەوەش دەکرێت کە پەرلەمان، پەرلەمانی گەل نییە و لە بەرژەوەندی دەستی دەرەکی و لایەنی تایبەتدایە.