ناوەندی هەواڵ
لە ناوچەی یەینماهاڵی ئەنقەرە لە کارگەی سۆلار لە شوێنی پیشەسازی" "GER-SAN ئاگر کەوتەوە.
موگە چەتین، بەڕێوەبەری ژمێریاری و سافیرە عاجەم، کارمەندی عێراقی کە لە کارگەکە بوون لە ئاگرەکەدا گیانیان لەدەستدا.
تەرمی ئەو ژنانە لەلایەن تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەوە دەرهێندران و گواستراونەتەوە بۆ دامەزراوەی پزیشکی دادوەری بۆ لێکۆڵینەوە، لێکۆڵینەوە لە ئاگرەکە دەکرێت.




