ناوەندی هەواڵ
داواکاری گشتیی کۆماری لە ئامەد لەگەڵ نزیکبوونەوە لە هەڵبژاردنی ١٤ی ئایاردا، دوێنێ ٢٥ی نیسان لەیەک کاتدا لە ٢١ شاردا ئۆپەراسیۆنی پاکتاوی سیاسی بەڕێوەبرد، بەلانیکەمەوە ١٢٦ کەس دەستگیرکراون، کە ڕۆژنامەنووسان، سیاسەتمەداران، مافناسان، سەندیکاکاران، هونەرمەندان و ئەندامانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنییان تیادایە.
لە دۆسیەی دەستگرکردنەکەدا ڕێگریکردن لە بە دواداچون لە دۆسیەکە دەکرێت و سەرباری ئەوەی ٢٤ کاتژمێر بەسەر دەستگیرکردنەکاندا تێپەڕیوە و پارێزەران دەتوانن چاویان بە موەکیلەکانیان بکەوێت، بەڵام بە پاساوی بڕیاری "نهێنی" لەسەر دۆسیەکان، ڕێگا نادرێت چاوپێکەوتن لەگەڵ دەستگیرکراوەکان ئەنجام بدرێت.




