دەوڵەتی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی لە شەنگال بۆردومان کرد
دەوڵەتی تورک کە هاوڵاتیانی خۆی لە ژێر داروپەردووی بوومەلەرزەکەدا بەجێهێشت، بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ قڕکردنی کۆمەڵگەی ئێزدی، ئەو دەوڵەتە لە ناوەندی شەنگال لە ڕێگەی فرۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە ئۆتۆمبێلێکی بۆردومان کرد.
ناوەندی هەواڵ
دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا نزیکەی کاتژمێر ١٢:٠٠ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ناوەندی شاری شەنگال ئۆتۆمبێلێکی دەزگای ئاسایشی ئیزدخانی بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان کردە ئامانج و بەپێی زانیارییەکان بریندار هەیە.
ڕۆژی ٦ی شوبات، بوومەلەرزەیەک لە ناوەندی شاری مەڕەش بە گوڕی ٧.٧ و ٧.٦ پلەی ڕیختەر ڕوویدا و بەپێی دواین ئاماری فەرمی ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بوومەلەرزەکەوە گیانیان لەدەستداوە زیاتر لە ٤٥ هەزار کەسە، هێشتا تەرمی دەیان هەزار کەس لەژێر وێرانەی بیناکاندایە.
دوای بوومەلەرزەکە، دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا لە ماوەی سێ ڕۆژدا چەندین جار هێرشی ئاسمانی بۆ سەر خەڵکی ئێزدی لە شەنگال ئەنجامدا، ڕۆژی ٢٧ی شوباتیش لە شارۆچکەی خانەسوری شەنگال فەرماندەی یەکینەکانی پاراستنی شەنگال-یەبەشە پیر چەکۆ و ئاگری جفری بەهۆی هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا شەهید بوون و شەڕڤانێکیش بریندار بوو.
جێی ئاماژەیە نیوەڕۆی ئەمڕۆش بۆ جارێکی دیکە بۆردومانی ئۆتۆمبێلێک لە ناوەندی شەنگال کراوە.