تەرفا حاج عەلی: ئێمە پەیوەستی فەلسەفەی ئۆجەلانین

تەرفا حاج عەلی ماوەی ٢٥ ساڵە لە گۆشەگیریدا ژیان بەسەر دەبات، ژوورەکەی بە وێنەی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد ڕازاندوەتەوە و دەڵێت: تا ڕێبەر ئاپۆ لە ڕووی جەستەییەوە ئازاد نەبێت، من ئەم ژوورە بەجێناهێڵم و لەم گۆشەگیرییەدا دەژیم.

ڕۆنیدا حاجی

 

حەسەکە- لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ پیلانێکی نێودەوڵەتی دژی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ڕوویدا و ڕادەستی دەوڵەتی تورکیا کرا، تەرفا حاج عەلی ژنێکی کوردە لەو کاتەوە لە ماڵەوە دەمێنێتەوە و لە گۆشەگیریدا دەکژی.

 

تەرفا حاج عەلی تەمەن ٤٠ ساڵ لە خێزانێکی نیشتمانپەروەر لە شاری حەسەکە دەژی، کاتێک پیلانگێڕییەکەی ساڵی ١٩٩٩ ڕوویدا، تەرفا بڕیاریدا لە گۆشەگیریدا بژی، ژوورەکەی بە وێنەی شەهیدان و وێنەی ڕێبەری گەلی کورد ڕازاندوەتەوە، چونکە تەرفا نازانێت بخوێنێتەوە، هەمیشە گوێ لە دەنگی ڕێبەر ئۆجالان دەگرێت، لە ٤ی نیساندا هەمیشە لە ژوورەکەی خۆیدا ئاهەنگ دەگێڕێت، بەڵام ئەمساڵ بەشداری بەرنامەکانی چالاکییەکانی ٤ی نیسانی کۆنگرە ستاری کرد.

 

"٤ی نیسان ڕۆژی لەدایک بوونمە"

تەرفا حاج عەلی دووپاتی کردەوە کە گرتنی عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد گرتنی هەناسەی خەڵکە و لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت: من ژنێکی کوردم، پەیوەستم بە کوردایەتیی خۆمەوە، ڕێبەر ئۆجالان کاریگەری زۆری لەسەر من دروست کرد و فەلسەفەکەی ئێمەی ڕۆشن کردەوە، کاتێک ڕێبەر ئاپۆ دەستگیر کرا، بڕیارمدا لە ژوورێکدا بژیم و چێژ لە خۆم قەدەغە بکەم، ئێستا من گۆشت و شیرینی ناخۆم، لەم ژوورەدا لەبەردەم دەنگی ڕێبەر ئاپۆ خۆم پەروەردە دەکەم، ٢٥ ساڵە تەنها دووجار لە ژوورەکەم دەرچووم، ئەویش کاتێک کوڕی مامم شەهید بوو و ئەمساڵیش بەشداری چالاکییەکانی ٤ی نیسانم کرد، چونکە ٤ی نیسان ڕۆژی لەدایکبوونی منە و بۆ من واتایەکی گرنگی هەیە.

 

"ئازادی ڕێبەر ئۆجالان ئەرکێکی ویژدانییە"

تەرفا حاج عەلی باسی لەوەشکرد، ئازادی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ئەرکێکی ویژدانی و ئەخلاقییە و دەکەوێتە سەر شانی ژنان و وتی: هزری ڕێبەر ئۆجالان بۆ ژنان زۆر گرنگە، ئەوەی ژنانی گەیاندە ئەم ئاستە خەبات و بەرخۆدانی ڕێبەر ئۆجالانە، بە فەلسەفەی ئازادی ژن بوون و شوناس و ئیرادە و ئیرادە زیندوو بووەوە، بۆ ئەوەش ئەرکی ئێمە ئەوەیە هەمیشە لە خەبات و بەرخۆداندا بین بۆ ئازادکردنی ڕێبەرەکەمان لە زینداندا.