بەغدا بۆ چاودێری تەندروستی خراپترین شاری جیهانە

لە ڕیزبەندی باشترین شارەكانی جیهان بۆ چاودێری تەندروستی لە ساڵی ٢٠٢٣دا، بەغدای پایتەختی عیراق وەک خراپترین شاری جیهان لە ڕیزبەندییەکەدا هاتووە.

ناوەندی هەواڵ


پێگەی "نەمبیۆ" تایبەت بە توێژینەوە و ڕیزبەندی، توێژینەوەیەکی دەربارەی شارەکانی جیهان بۆ تەندروستی بڵاوکردووەتەوە و لەناو ٢٦٦ شاری جیهان شاری "تایبییە" لە تایوان باشتری شاری جیهانە لە چاودێری تەندروستی و بەدوایدا شاری "كاوشیۆنگ" دێت كە بەهەمان شێوە لە تایوانە، هەروەها شاری" گۆڵد كۆست"ی ئوسترالی و "شیانگ مای" تایوانی و "ترۆندهایم" لە نەرویج لە پلەكانی سێیەم و چوارەم و پێنجەمدا دەبینرێن.


سەبارەت بە شاری بەغدا کە لە توێژینەوەکەدا هەیە، لە كۆتایی ڕیزبەندییەكەدایە و پلەی ٢٦٦ی گرتووە، پێش ئەویش شارەكانی "كاراكاس" لە فەنزویلا و پێشتریش "دكا" لە بەنگلادیش و "دار البیچا‌و"ی مەغریب دەبینرێن.


هەرچی لەسەر ئاستی كیشوەری ئاسیایە، لەناو ٦٤ شاردا هەمان دوو شاری تایوان پێشەنگی ڕیزبەندییەكەیان گرتووە، باشترین شاری عەرەبیش لە ریزبەندییەكەدا "دەوحە"ی قەتەرە كە لە پلەی ١٢یەمدایە، هەروەها بەغدا بەهەمان شێوە لە كۆتایی ڕیزبەندییەكەدایە و پلەی ٦٤ی گرتووە.