خوداوەند "مینەرڤا" بۆ یەکەمجار پیشاندرا
ئەو پارچانەی کە تەمەنیان ٢٦٠٠ ساڵە و دەگەڕێتەوە بۆ خوداوەند مینەرڤا و لە هەڵکۆڵینەکانی شاری دێرینی سمیرنا دۆزراونەتەوە، بۆ یەکەمجار لە مۆزەخانەی شوێنەواریی ئیزمیر نمایشکران.
ناوەندی هەواڵ
بەشێک لە پەیکەری خوداوەند مینەرڤا کە لە ئەفسانەی ئیترۆسەکاندا بە "خوداودەندی زیرەکی، حیکمەت، جەنگ، هونەر، قوتابخانە و بازرگانی" ناسراوە، لە ساڵی ٢٠١٢ لە ئەنجامی هەڵکۆڵینەکان لە شاری کۆنی سمیرنا دۆزرایەوە. لە ساڵی ٢٠١٢ بەدواوە یەک بە یەک ئەم پارچانە بەیەکەوە بەسترانەوە و نۆژەنکردنەوە ئەنجامدرا.
ئەم بەشانەی پەیکەری مینەرڤا کە تەمەنی ٢٦٠٠ ساڵە، بەیەکەوە کۆکراونەتەوە، بۆ یەکەمجار لە مۆزەخانەی شوێنەواریی ئیزمیر نمایش دەکرێن. ئەم نمونەیە کە چاوەڕوان دەکرێت تایبەتمەندی سەردەمی کۆنی تێدا بێت، بە ڕووخسارە زێڕینەکەی سەرنج ڕادەکێشێت و دەم و چاو و لووت بە ڕوونی دیارە.
لەناو شووشەدا نمایش کراوە
زانراوە کە پەیکەری مینەرڤا کە خوداوەندی جەنگ و ئاشتییە لە گڵی گەرمکراو دروستکراوە و تیرەکەی ٢٨.٥ مەترە. پەیکەرەکە لە ڕۆژانی جەژندا لە مۆزەخانەی شوێنەواریی ئیزمیر لەناو شووشە نمایشکرابوو و خەڵکێکی زۆر بۆ بینینی هاتنە مۆزەخانەکە.