لە ئەفغانستان داهاتووی ملیۆنان ژن لە مەترسیدایە
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی هۆشیارییەکی لەبارەی قەدەغەکردنەکانی تاڵیبانەوە خستەڕوو کە مەترسی بۆ داهاتووی ملیۆنان ژن دروستکردووە.

ناوەندی هەواڵ
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ئاماژەی بەوەدا کە داهاتووی ملیۆنان ژن لە ئەفغانستان بەهۆی قەدەغەکردنی تاڵیبانەوە لە مەترسیدایە و داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد کە کاریگەرییەکانی خۆی لەسەر بەرپرسانی تاڵیبان بۆ چارەسەرکردنی مافەکانی ژنان و کچان بەکاربێنێت.
ڕێکخراوەکە تیشکی خستەسەر ئەوەی کە ملیۆنان ژنی ئەفغانی لە ژێر ترسی حکومەتی تاڵیباندا دەژین و لە سەرەتاییترین مافەکانیان بێبەشکراون.