فێستیڤاڵی ٤ی نیسان لە مەخموور بەردەوامە
١٨یەمین فێستیڤاڵی کولتووری و وەرزشی کە لە ٤ی ئادار لە کامپی پەنابەرانی مەخموور دەستی پێکرد، بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە لەگەڵ پێشبڕکێی وێنەکێشان و شەترەنج بەردەوامە.
مەخموور
ساڵانە فێستیڤاڵێکی کولتووری و وەرزشی لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخموور" بە بۆنەی ٤ی نیسان، ڕۆژی لە دایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوەدەچێت.
وەک هەموو ساڵێک و ئەمساڵ هەژدەیەمین فێستیڤاڵی کولتووری و وەرزشی کە لە ٤ی ئاداربە پاڵەوانێتییەکی تۆپی پێ دەستیپێکرد، بە پێشبڕکێی وێنەکێشان و شەترەنج بەردەوام بوو.
پێشبڕکێی وێنەکێشان و شەترەنج لە نێوان ئامادەییەکان بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە بەڕێوەچوو. فێستیڤاڵەکە تا ٤ی نیسان بە چالاکی جۆراوجۆر بەردەوام دەبێت.