ناوەندی هەواڵ
لە ٣ی ئایار، هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتایە سەر ماڵی فلۆرا سامدانی لە شاری یەزد لە ئێران و دەستبەسەریان کرد.
بەپێی زانیارییەکان، هێزە ئەمنییەکان لە کاتی هەڵمەتەکەدا ماڵی فلۆرا سامدانییان پشکنیوە و دەستیان بەسەر کەلوپەلە کەسییەکانیدا گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ لێدوانێکی فەرمی سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر کردنەکە و تۆمەتەکانی ئاراستەی ناوبراو و ئەو دامەزراوەیەی کە تێیدا ڕاگیراوە، نەدراوە.
فلۆرا سامدانی پێشتر بەهۆی بیروباوەڕی ئایینییەوە ڕووبەڕووی پرۆسەی دەستبەسەرکردن و دادگاییکردن بووەتەوە.




