فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورک چیای ئاسۆس بۆردومان دەکەن
بەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سوپای توركیا بۆردوومانی چیای ئاسۆسیان لە سنووری شارۆچكەی قەڵادزێ كردووە.

ناوەندی هەواڵ
کاتژمێر ١٠:٠٥ خولەکی بەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سوپای توركیا بۆردوومانی چیای ئاسۆسیان لە سنووری شارۆچكەی قەڵادزێ كردووە و تائێستاش بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕێنەوە.
بەهۆی ئەوەی تا ئێستا فڕۆکەکان بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕێنەوە زیانەکان نەزانراون.
ئەوە لە کاتێکدایە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هێرشەکانی بۆ سەر باشوری کوردستان چڕکردووەتەوە و لە ١٧ی ئەم مانگەوە زۆرینەی ناوچەکانی بۆردومان دەکات و هێرشی زەمینیشی دەستپێکردووە.