جێسیکا بیگولا سەرکەوت بۆ قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانێتی چارلستن

جێسیکا بیگولا یاریزانی ئەمریکی کە پلەی یەکەمی جیهانە، توانی بگاتە قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانێتی تێنسی ئەمریکی لە شاری چارلستن.

ناوەندی هەواڵ

 

لە قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانێتی چارلستن، جێسیکا بیگولا ڕووبەڕووی داریا کاساتکینای ڕووسی ژمارە چواری جیهان دەبێتەوە.

 

دوای بردنەوەی بەسەر ڤیکتۆریا ئازارێنکای بیلاروسی کە پاڵەوانی دووجارە، دوێنێ، یاریزانە ئەمریکییەکە کە پلەی یەکەمی جیهانە، بە ناوی جێسیکا بیگولا، گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانێتی تێنسی ئەمریکی لە شاری چارلستن.

 

جێسیکا بیگولا لە یارییەکەدا کە دوو کاتژمێر و ٣٦ خولەکی خایاند، بە ئەنجامی (٦-٤)، (٣-٦)، (٧-٦)، (٩-٧) لە ڤیکتۆریا ئازارێنکای بردەوە، لە چوار یاریی کۆتاییشدا ڕووبەڕووی یاریزانی چوارەمی جیهان دەبێتەوە کە یاریزانی ڕووسی داریا کاساتکینایە.

 

لەدوای یارییەکە ڕایگەیاند، لە ژیانی وەرزشیدا هەرگیز پاڵەوانێتییەکی لەسەر خەڵات نەبردۆتەوە، هەموو یارییەکە سۆزداری بوو، وتیشی: من یارییەکی باشم کرد، دواتر بێزار بووم، لە کۆمەڵەی دووەمدا سەرکەوتوو نەبووم لە شکاندنی سێرڤ، ئاماژەی بەوەشکرد، لەم وەرزەدا گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانێتییەکانی ئەدلاید و سان دیێگۆ، توانی لە قۆناغی سێیەمدا بگەڕێتەوە، بەڵام ڕووبەڕووی هەوراز و نشێوی بوەوە.